گەرمترین
14, شوبات 2019
یاری Apex Legends به‌شێوه‌ی Cross-Play بۆ سه‌کۆکانی تر بەردەست دەکرێت

کۆمپانیای Respawn، خاوه‌نی یاری Apex Legends له ماڵپەڕی GamesRadar ڕایگه‌یاند، که یاریه نوێکه‌یان به‌شێوه‌ی Cross-Play بەردەست دەکرێت. بۆ نموونه، به‌کارهێنه‌رانی Xbox One ده‌توانن له‌گه‌ڵ به‌کارهێنه‌رانی PC تێکه‌ڵ ببن و یاری بکه‌ن، یاخوود به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه که ئایا هه‌ردوو سه‌کۆی Xbox One و پله‌یسته‌یشن ٤ تێکه‌ڵ ده‌کرێن یاخوود وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه.
جێی باسه یاری Apex Legends له‌ماوه‌ی که‌متر له ٣ ڕۆژ ١٠ ملیۆن به‌کارهێنه‌ر یاریه‌که‌یان داگرتووه. شایەنی ئاماژەیە، Apex Legends لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و بە دڵنیایەوە بۆ کۆمپیوتەریش بە خۆڕایی.