گەرمترین
14, شوبات 2019
به‌م زووانه تاقیکاری یاری Tom Clancy’s The Division 2 به شێوه‌ی کراوه Open Beta بۆ به‌کارهێنه‌ران بڵاوده‌کرێته‌وه

کۆمپانیای Ubisoft، خاوه‌نی یاری Tom Clancy’s The Division 2، یه‌کێک له گه‌شه‌پێده‌رانی یاریه‌كه ڕایگه‌یاند یاریه‌که به‌شێوه‌ی تاقیکاری کراوه Open Beta له کۆتایی مانگی ٢ یان سه‌ره‌تای مانگی ٣ به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌کارهێنه‌ران، چونكه کۆتا واده‌ی ده‌رچوونی یاریه‌که ١٣\٣\٢٠١٩ ده‌بێت. هه‌ر بۆیه کۆمپانیای ناوبراو بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه به‌شێوه‌ی کراوه‌ش بڵاوی بکاتەوە بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ران تاقی بکه‌نه‌وه و ڕای خۆیان له‌سه‌ر یاریه‌که بڵێن و هه‌ر کێشە و گرفتێک هه‌بێت کۆمپانیا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
شایەنی باسە، ئه‌م یاریه پێشتر به‌شێوه‌ی تاقیکاری داخراو واته Closed Beta یان VIP Beta به‌رده‌ست کرا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی كه پێش ده‌رچوونی یاریه‌که به‌شێوه‌ی فه‌رمی یاریه‌که‌یان كڕیوه، به‌ڵام به‌م نزیکانه‌ش به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت که یاریه‌که‌یان تا ئێستا نەکڕیوە.