سامسۆنگ

سامسۆنگ تابلێتی گالەکسی Tab S5e ـی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ تابلێتێکی نوێ و ئاست بەرزی لە زنجیرەی Tab بە ناوی Tab S5e ـەوە ڕاگەیاند.

تابلێتە نوێیەکەی سامسۆنگ خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 10.5 ئینج لە جۆری sAMOLED، لە پشتەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکیش لە پێشەوە(سێڵفی) بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ. تابلێتەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 670 ـە، وە خاوەن ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 4 یاخود 6 و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 64 یاخود 128 گێگابایت. هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 7.040 ملی ئەمپێر و خاوەن دەرچەی بارگاویکردنەوەی جۆری USB-C 3.1 ـە و دەرچەی بیستۆکی نییە. تابلێتەکە وەشانی Android 9 Pie بە ڕووکاری One UI ـی لەسەر جێگیر دەبێت.

ئەوەی جێی ئاماژە پێدانە، تابلێتەکە پشتگیری لە تەختەکلیلی زیرەک دەکات. نرخی تابلێتەکە لە 400$ ـەوە دەست پێدەکات و بە ڕەنگەکانی ڕەش و ئاڵتونی و زیوی بەردەست دەبێت. کاتی بەردەستکردن و وردەکاییەکانی دیکەی تابڵێتەکە نادیارن، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا تابڵێتەکە بەردەست بکات.

سەرچاوە:
15 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
367