شاومی 17, شوبات 2019

فەرمی: شاومی کارکردنی مۆبایلی Mi 9 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 پشت ڕاست دەکاتەوە

مۆبایلی Xiaomi Mi9 بە فەرمی لە چوارشەممەی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت و کۆمپانیای شاومیش بە مەبەستی زیاتر دەرخستنی مۆبایلەکە هەڵدەستێت بە ئاشکراکردنی هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە، لەم جارەشدا کۆمپانیای شاومی ئەوەی پشت ڕاست کردەوە مۆبایلەکە کاردەکات بە نوێترین و بەهێزترین پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆم ئەویش Snapdragon 855ـە.

سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکە ئەوا Snapdragon 855 خاوەنی هەشت ناوکە و بە شێوەی 1+3+4 ڕێکخراوە، شایەنی باسیشە پڕۆسێسەرە نوێیەکە بە ڕێژەی لە سەدا 45% خێراترە بە بەراود بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 و هەروەها لە ڕووی گرافیکیشەوە باشترە بە ڕێژەی لە سەدا 20% لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پڕۆسێسەرە سێ ئەوەندە خێراترە لە بواری تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردا.

شایەنی باسە Snapdragon 855 پشتگیری لە WiFi 6 و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی +4K HDR10 و بە 60 FPSـەوە دەکات، هەروەها بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی سەکۆی تاقیکردنەوەی ئاستی مۆبایلەکان Geekbench وا دیارە Mi9 خێراتر دەبێت لە مۆبایلی Mi 8 و ئەگەریش تەماشای ئەنجامەکانی مۆبایلەکە بکەین لە سەکۆی AnTuTu و بە پێی بڵاوکراوەکەی کۆمپانیای شاومی ئەوا ئەم مۆبایلە خێراتر دەبێت بە ڕێژەی 45%، بە هەر حاڵ چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە دەبین لە بەرواری 20/2/2019.

بینەری تەواوی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Mi 9 بن لە گرافیکە ڤیدیۆیەکی کەی ئای تی ئێن لە پەڕەی فەیسبووک:-

تەواوی زانیارییەکان لەسەر مۆبایلی Mi 9 پێش ڕاگەیاندنی!#kitn_info

Publiée par ‎Kitn.net تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی‎ sur Samedi 16 février 2019

تاگەکان Mi 9
بۆچونی تۆ