ئای ئۆ ئێس
19, شوبات 2019
6 ئەپ بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

گەشەپێدەران لە بەرامبەر بەردەستکردنی چەند تایبەتمەندیەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەران ئەپەکانیان دەکەنە پارە، بەڵام هەندێک جار و بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵدەستن بە بەردەستکردنی ئەپەکانیان بە خۆڕایی، لەم بابەتەشدا کەی ئای تی ئێن باشترین هەڵبژاردەی ئەپە خۆڕاییەکانی ئەم هەفتەیە دەخاتە بەر دیدی ئێوەی خوێنەر.
AdBye Pro
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ڕیکلامی نێو ماڵپەڕەکان بسڕیتەوە و ڕێگرییان لێبکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ئەپە هەڵدەستێت بە پاراستنی زانیاریەکانت و پاشەکەوتکردنی زیاتری پاتری ئامێرەکەت
Night Web Browser
وێبگەڕێکی بەسوود و پێویستە و لە ڕێگایەوە دەتوانیت چاوەکانت بپارێزیت لە کاتی سەردانیکردنی ماڵپەڕەکان ئەمەش بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دۆخی تاریک لە وێبگەڕەکەدا
iDevice
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ئاگاداری مۆبایلەکەت ببیت و سەرجەم تایبەتمەندیەکانی تاقیبکەیتەوە
Neptune
ئەم ئەپەش هەمان کاری ئەپی پێشوو دەکات و لە ڕێگایەوە دەتوانیت ئامێرەکەت تاقیبکەیتەوە و ئاگاداری ئاست و ڕێژەی بەکارهێنانی ڕام و بیرگەکەی ببیت
Export Contacts
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت نموونەیەک لە سەرجەم ژمارەی پەیوەندیەکانی نێو ئامێرەکەت بە فایلی PDF یان ئێکسڵ بە دەست بهێنیت
JPG PNG Image
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت فۆڕماتی وێنەکانت بگۆڕیت لە نێوان JPEG / JPG / PNG و بە تەنهاش لە ڕێگای چەند کرتەیەکەوە
تێبینی:-
- ئەپەکان کاتێکی دیاریکراویان بۆ دانەنراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەتاوەکو 24 کاتژمێر بە خۆڕایین و لە کاتی تێپەڕبوونی ئەم ماوەیەش ئەپەکان دەبنەوە بە پارە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.