جۆراوجۆر 20, شوبات 2019

3 باشترین بیستۆکی وایەرلێس کە نرخیان کەمە و خاوەن تایبەتمەندی ناوازەن

بێگومان پاش ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل دەست بەرداری دەرچەی بیستۆک بوون لە مۆبایلەکان و پشتیان بە دەرچەی USB Type C بەست، زۆرێک لە بەکارهێنەران ڕوویان لە بەکارهێنانی بیستۆکی وایەرلێس کرد ئەمەش بە دڵنیایەوە وا دەکات بیستۆکە وایەرلێسەکان تا ڕادەیەک گرنگ بن و بەکارهێنەرێکی باش لە خۆیان کۆبکەنەوە، هەر بۆیە لەم بابەتەدا 3 لە باشترین بیستۆکە وایەرلێسەکان کە نرخێکی کەمیان هەیە بەڵام خاوەن تایبەتمەندی ناوازەن دەخەینە بەر دیدی ئێوەی خوێنەر.

Anker SoundBuds Slim

ئەم بیستۆکەمان لە سەرەوەی لیستەکەدا داناوە چونکە لە ڕووی دیزاین و تایبەتمەندیەوە بێگومان ئاستێکی باشتری هەیە و لە لایەن بەکارهێنەرانیشیەوە ڕێژەیەکی بە دڵبوونی باشی بە دەست هێناوە، لەگەڵ ئەمانەشدا بیستۆکەکە خاوەنی دیزاینێکی جوان و کێشێکی کەمە، هەروەها گونجاویشە بۆ ئەو کەسانەی ڕاهێنان یاخود وەرزش ئەنجام دەدەن ئەمەش بە هۆی بوونی ڕاگرێکەوەیە لەسەر بیستۆکەکان، لە بارەی پاتریەوە ئەوا توانای بەرگەگرتنی بۆ ماوەی 7 کاتژمێر هەیە پاش بارگاویکردنەوەی بە تەواوی.

Anker Soundcore Spirit Pro

ئەم بیستۆکە لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی بیستۆکەکەی سەرەوەیە و توانای هەڵمژینی ئارەقی هەیە ئەمەش وا دەکات گونجاو بێت بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێنانی بەردەوامیان هەیە بۆ بیستۆک، لەگەڵ ئەوەشدا مایکرۆفۆنێکی لەگەڵدا جێگیرکراوە هەتاوەکو لە کاتی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکاندا دەنگێکی جۆرایەتی بەرز پەخش بکات، لەوانەش گرنگتر توانای بەرگەگرتنی هەیە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر لە بەکارهێنان.

Otium Bluetooth

بە هەمان شێوەی دوو بیستۆکەکەی پێشوو ئەم بیستۆکەش توانای بەرگەگرتنی ئارەقی هەیە و بە دڵنیایەوە بیستۆکێکی وەرزشیە، سەرەڕای ئەوەش خاوەنی مەودایەکی پەیوەندی بلوتوسی بەهێزی هەیە ئەویش هەتاوەکو 30 پێیە، هەروەها بەرگەی 8 کاتژمێر لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت، سەرەڕای ئەوەش ڕاگرێک لەسەر بیستۆکەکە جێگیرکراوە هەتاوەکو جێگیر بێت لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیە وەرزشیەکاندا.

تێبینی:-

  • بۆ کڕین و هێنانەوەی بیستۆکەکانی سەرەوە یان هەر بیستۆکێک و کاڵایەک کە ئارەزووی دەکەیت، پێشنیاری کۆمپانیای KRDـتان بۆ دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـەوە کاڵاکانتان بە کەمترین کات و باشترین نرخ لە بازاڕەکانی وڵاتی ئەمریکا و چین بهێننەوە بۆ کوردستان، ئەوەی لەسەر ئێوە پێویستە تەنها پەیوەندی کردنە بە کۆمپانیا و ناردنی بەستەری کاڵای خوازراوە.

پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-

ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-

بۆچونی تۆ