هەواڵ
25, شوبات 2013
ئێل جی داوای webOS لە HP دەکات بۆ تەلەفیزیۆنە هۆشمەندەکانی.

لە ڕاپۆرتێکی سی نێت دا هاتووە کۆمپانیای ئێڵ جی داوای سیستەمی webOSی لە کۆمپانیای HP کردووە بۆ تەلەفیزیۆنە هۆشمەندەکانی نەک بۆ مۆبایلەکانی. ئەمە بە لەخۆگرتنی نەرمەکاڵا و ئەندازیاران و هەموو بەڵێن نامەکانی ئەم سیستەمە و پشتگیری کردنی ئێلجی بەتەواوی لەم سیستەمە و گەشە پێدانی. شایەنی باسە لە وتەیەکیاندا Skott Ah سەرۆکی ئێڵ جی ئێلیکترۆنیکس دەڵێت “ئەم ڕێکەوتنە ڕێگەیەکی نوێ بۆ ئێل جی دروست دەکات بە پێشکەشکردنی ڕوویەکی ژیرانە بە بەکارهێنەران و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بە درێژای زنجیرەی بەکاربەری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.”
هەر لە درێەژەی وتەکانیان ئێلجی مژدەیەکی خۆشی دا بە بەکارهێنەرانی Palm کە ئێل جی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنیان.
سەرچاوە cnet
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!