هەواڵ
5, ئازار 2013
|ئینفۆگرافیک| ڕۆژانە مۆبایلە هۆشمەندەکانمان بۆچی بەکاردەهێنین؟

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیان دامەزراوەی نیڵسن ڕاپۆرتی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکردەوە و توێژینەوەکەیان لەسەر بەکارهێنانی مۆبایلە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا و ئایا بەکارهێنەران بۆ چ مەبەستێک مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن؟ لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیاکان خێراییەکی زۆر و باشترین خزمەتگوزاریەکانی مەڵتیمیدیا پێشکەش دەکەن لەهەمان کاتدا و تائێستا باوترین خزمەتگوزاری لەناو بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان ناردنی ئێس ئێم ئێسە (SMS)ـە. جێگای ئاماژەیە بەکارهێنەرانی کۆریای باشور چالاکترینن لە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان بۆ گەڕان لە وێب و مەڵتی میدیا و کارە بازرگانییەکان. بەڵام بەڕازیلیەکان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەکەمینن لە بەکارهێنانی ئەو تۆڕانە لەسەر مۆبایلەکانیان.
ئەمەشی خوارەوەش ئینفۆگرافیکی توێژینەوەکەیە:

سەرچاوە Nielsen
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!