ئای ئۆ ئێس
5, ئازار 2013
|کورتە هەواڵ| زیاتر لە ١٤ ملیۆن ئامێری ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد کە iOS6 بەکاردەبەن جەیلبرەیک کراون.

جەیلبرەیکی زۆر چاوەڕوان کراو و ناسراو بە ئیڤەیژن هەر لەخولەکەکانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ١٠٠ هەزار کەس داونلۆدی کرد و پاشان لە دوای ٤ ڕۆژی تر ڕێژەکە زیادی کرد بۆ ٧ ملیۆن و ئیستاش گەیشتۆتە ١٤ ملیۆن! پۆد٢جی لە سەر زاری سۆریکی خاوەنی سیدیا دەڵێت کە لە ئێستادا ڕێژەی 14,051,500 ئامێر سیدیا لەسەر iOS6 بەرەوسەر بەکاردەهێنن! ئەمە مانای وایە ئەم ڕێژەیە هەمووی ئامێرەکانیان جەیلبرەیک کردووە. و هەروەها دەڵێت سیدیا بە هەموو وەشانەکان ٢٣ ملیۆنە ڕێژەکەی!
سەرچاوە iDownloadblog
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!