گەرمترین 27, شوبات 2019

کۆمپانیای Oneplus باس لە پلانەکانی خۆی دەکات سەبارەت بە دروستکردنی مۆبایلی چەماوە

یەکێک لە گەرمترین باسەکانی ئەمڕۆ لە بواری تەکنەلۆژیا مۆبایلە چەماوەکانە، سامسۆنگ و هواوەی مۆبایلی چەماوەیان نمایش کرد و هەندێک کۆمپانیای دیکەش لێرە و لەوێ سەرقاڵی دروستکردنی مۆبایلی چەماوەن و هەندێک یەکەی سەرەتایی(prototype unit)یان خستووەتە بەرچاوی جیهان.

گەورەترین کۆمپانیا کە پێناچێت بەم زووانە دانەیەکی هەبێت ئەپڵە، بەپێی سەرچاوەکان تا پایزی ٢٠٢٠ ئایفۆنی چەماوە نابینین، یەکێکی دیکەش لەو کۆمپانیایانەی کە بە نیاز نییە بەم زووانە مۆبایلی چەماوە دروست بکات وەنپڵەسە.

بەڕێوبەری کۆمپانیاکە Pete Lau بە Cnetی ڕاگەیاند کە هەرچەندە بیریان لەوە کردووەتەوە مۆبایلی چەماوە دروست بکەن و بە لایانەوە شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بەڵام پێیان وایە لە ئێستادا ناتوانرێت مۆبایلێکی لەو شێوەیە دروست بکرێت بە نرخێکی گونجاو و قبوڵکراو لە لایەن هەوادارانی کۆمپانیاکە، تەنانەت کۆمپانیاکە پێی وایە ساڵی داهاتووش ناتوانرێت مۆبایلێکی لەو شێوەیە بە نرخێکی گونجاو بەردەست بکرێت.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ