مایکرۆسۆفت

یاریە خۆڕاییەکانی مانگی سێی بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Live Gold

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ماوەی ڕابردوودا لیستی یاریە خۆڕاییەکانی مانگی سێی بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Live Gold ڕاگەیاند، بۆ ئەم مانگەش 4 یاری بەردەستن بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکس وەن و ئێکس بۆکس 360، یاریەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:-

Xbox One

  • Adventure Time: Pirates of the Enchiridion (بەردەست دەبێت بە درێژای مانگی سێ)
  • Plants vs Zombies: Garden Warfare 2 ( بەردەست دەبێت لە 16/3ـەوە هەتاوەکو 15/4)

Xbox 360

  • Star Wars: Republic Commando (بەردەست دەبێت لە 1/3ـەوە هەتاوەکو 16/3)
  • Metal Gear Rising: Revengeance (بەردەست دەبێت بە درێژایی مانگی سێ)

2 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
802