سامسۆنگ

کۆی نرخی پارچەکانی +Galaxy S10 ئاشکرا کرا

شارەزایانی TechInsights مۆبایلێکی +Galaxy S10یان هەڵوەشاندووە و بۆیان دەرکەوتووە کە کۆی نرخی پارچەکانی نزیکەی ٤٢٠ دۆلارە، ئاگاداری ئەوەبن کە ئەمە تەنها نرخی پارچەکان و بەستنیانە، جگە لەوەش مۆبایلەکە خەرجی دیکەی هەیە وەک ڕیکلام کردن و باج و توێژینەوە و گەشەپێدان(R&D).

ڕوونمای مۆبایلەکە گرانترین پارچەیە بە نرخی ٨٦.٥ دۆلار، چیپسێتی Exynos 9820 لە پلەی دووەمە بە نرخی ٧٠.٥ دۆلار، کۆی ٨گب ڕام و ١٢٨گب بیرگەکەش بە هەردووکیان ٥٠.٥ دۆلاریان تێچووە. هەر ٥ کامێراکەش ٥٦.٥ دۆلار لەسەر سامسۆنگ کەوتوون، پاترییەکەش ١٠.٥ دۆلار.

ئەمە لە کاتێکدایە تێچووی پارچەکان و بەستنی +Galaxy S9ی بیرگە ٦٤گب نزیکەی ٣٧٦ دۆلار بوو، هەروەها تێچووی پارچەکان و بەستنی iPhone XS Maxێکی ٦٤گب بریتییە لە ٣٩٠ دۆلار.

 

 

 

سەرچاوە :

2 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257