هەواڵ
3, ئازار 2019
وێنەیەکی دزەپێکراو لیستی سەرجەم کەسایەتیەکانی یاری Mortal Kombat 11 ئاشکرا دەکات

لە ماوەی ڕابردوودا وێنەیەکی نوێی یاری Mortal Kombat 11 دزەیپێکرا و بە هۆیەوە لیستی سەرجەم کەسایەتیەکانی نێو یاریەکە ئاشکرا بوون، بە پێی ماڵپەڕی Wccftech ئەوا وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێکی سەرەتایی لە یاریەکە چونکە وەک لە وێنەکەدا دیارە ناوی هەندێک لە کەسایەتیەکان تەنها بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دانراوە و ناوی ڕاستەقینەی کەسایەتیەکان نین.
هەروەها یاری Mortal Kombat 11 بڕیارە لە بەرواری 23/4/2019ـدا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ، لیستی کەسایەتیەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە و ژمارەیان 28 کەسایەتیە.
لیستی سەرجەم کەسایەتیەکان:-
- Jacqui Briggs
-
Cetrion
-
Kano
-
Geras
-
Frost
-
Jax
-
Johnny Cage
-
D’Vorah
-
Baraka
-
Cassie Cage
-
Kung Lao
-
Kotal Kahn
-
Erron Black
-
Liu Kang
-
Scorpion
-
Sub Zero
-
Raiden
-
Kollector
-
Kabal
-
Jade
-
Skarlet
-
Noob Saibot
-
Sonya
-
Kitana
-
Shao Khan
-
Shang Tsung
-
Mileena
-
Shinnok
وێنە دزەپێکراوەکە:-

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.