10
گەرمترین 4, ئازار 2019 بۆچوون

چەند وێنەیەکی دزەپێکراو دیزاینی مۆبایلی OnePlus 7 ئاشکرا دەکەن

کۆمپانیای وەنپڵەس لە ئامادەکاریدا بۆ نمایشکردنی یەکەمین مۆبایلی خۆی لە ئەمساڵدا. هاوکات هەوادارانی وەنپڵەسیش چاوەڕوانی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیاکەن. بەم بۆنەیەوە چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی نازیندووی مۆبایلەکە بڵاوکراوەیە.

هەژماری OnLeaks لە تویتەر چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلی نوێی وەنپڵەسی بە ناوی OnePlus 7 ـەوە بڵاوکردۆتەوە. لە وێنەکاندا دەردەکەوێت مۆبایلە نوێیەکەی وەنپڵەس خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتە دەبێت لە پێشەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی نۆچ لە سەر ڕووی ڕوونمای مۆبایلەکە. هەروەها چوارچێوەی ڕوونمای مۆبایلەکەش تەنکتر کراوە.

وێنەکان دەری دەخەن کە مۆبایلە نوێیەکەی وەنپڵەس خاوەن ڕوونمایەکی گەورە دەبێت بە قەبارەی 6.5 ئینج و ئەستووری مۆبایلەکە 8.8 میلیمەتر دەبێت. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرا دەبێت (ڕوونی هیچ کامیان ئاشکرا نەکراوە)، هەروەها خاوەن دەرچەی USB-C دەبێت و دەرچەی بیستۆک بە لابراوی ماوەتەوە. بە هۆی دەرنەکەوتنی هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە، ئەگەر زۆرە مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما بێت.

ئەمانە گشت زانیارییە بەردەستەکان بوون. لە کاتی هەبوونی هەر زانیارییەکی زیاتر دەربارەی مۆبایلەکە، بە بابەتێکی جیاواز دەیخەینە بەردەستتان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ