سامسۆنگ

ئاماری فرۆشی ڕۆژی یەکەمی زنجیرەی Galaxy S10 لە کۆریای باشور بزانە

بەپێی نوێترین هەواڵی The Korea Herald کۆی فرۆشی مۆبایلەکانی Galaxy S10 و +Galaxy S10 و Galaxy S10e لە یەکەم ڕۆژی داواکردنی پێشوەختە لە کۆریای باشور ١٤٠ هەزار دانەبووە، ئەمە لە کاتێکدایە فرۆشی زنجیرەی Galaxy S9 لە هەمان وڵات و لە یەکەم ڕۆژیدا ١٨٠ هەزار دانەبوو.

پێدەچێت هۆکاری ئەم دابەزینە لە فرۆشدا ئەوەبێت کە خەڵکێکی زۆر چاوەڕوانی هاتنی Galaxy S10 5Gبن کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لەو وڵاتە بەردەست ببێت، یاخود تەنانەت چاوەڕوانی Galaxy Foldبن کە دواتر بەردەست دەبێت، لەوانەشە هۆکارەکە بەرزی نرخی مۆبایلە نوێیەکان بێت، یاخود ئەوەبێت کە هەندێک کەس دیزاینە نوێیەکە و چاڵی ڕوونماکانیان بەدڵ نەبێت، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان و پێویستە چاوەڕێی ئامارەکانی فرۆشی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بکەین.

سەرچاوە:

5 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
255