هەواڵ
6, ئازار 2019
ئەم یارییانە لە مانگی ٣ بۆ Switch ،PS4 ،Xbox One و PC بڵاوده‌کرێنه‌وه

بە گوێرەی ماڵپەڕی گەیمسپۆت لەم مانگەدا واتە مانگی ٣ کۆمه‌ڵێک یاری تازه بڵاوده‌کرێنه‌وه، که به‌کارهێنه‌ران ماوەیەکە چاوەڕێی بڵاوکردنەوەیان دەکەن. یاریه‌کان بریتین له:
١- Devil May Cry 5: کۆمپانیای Capcom خاوه‌نی یاریه‌که ڕایانگه‌یاند ئه‌م یاریه له ٨\٣ بڵاوده‌کرێته‌وه بۆ سه‌کۆکانی پله‌یسته‌یشن ٤ و ئێکس بۆکس وه‌ن و PC.
٢- Kirby’s Extra Epic Yarn: کۆمپانیای Good-Feels به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ی HAL ئه‌م یاریه‌یان دروستکردوه ته‌نها بۆ سه‌كۆی Nintendo 3DS، کە لە ٨\٣ ئه‌م یاریه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌کارهێنه‌ران.
٣- Tom Clancy’s The Division 2: کۆمپانیای Ubisoftی خاوه‌نی یاریه‌که بڵاوی کرده‌وه ئه‌م یاریه ١٥\٣ به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌کارهێنه‌ران بۆ هەریەکە لە سه‌کۆکانی پلهیسهتیشن ٤ و ئێکس بۆکس وه‌ن و PC.
٤- Sekiro: Shados Die Twice: ئه‌م یاریه له لایه‌ن کۆمپانیای From Software دروست کراوه و له ٢٢\٣ له لایه‌ن کۆمپانیای Activision بڵاوده‌کرێته‌وه، کە به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ سه‌کۆکانی پله‌یسته‌یشن ٤ و ئێکس بۆکس وه‌ن و PC.
٥- Yoshi’s Craft World: ئه‌م یاریه له‌لایه‌ن کۆمپانیای Good-Feels دروست کراوه، و ڕایانگه‌یاند ٢٩\٣ یاریه‌که به‌رده‌ست ده‌بێت ته‌نها بۆ سه‌کۆی Nintendo Switch.