هەواڵ
7, ئازار 2019
4 یاری بەهێز زیادکران بۆ خزمەتگوزاری Xbox Game Pass

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت 4 یاری بەهێزی بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass بەردەستکرد، شایەنی باسە یەکێک لەو یاریانە کە Fallout 4ـە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە خزمەتگوزاریەکەدا سڕابوویەوە بەڵام دووبارە بۆ خزمەتگوزاریەکە زیادکرایەوە، سەرەڕای ئەوەش هەژماری فەرمی مایکرۆسۆفت دڵنیاییدا لە بارەی زیادکردنی چەندین یاری دیکەش لە داهاتوویەکی نزیکدا.
یاریە زیادکراوەکان:-
- Just Cause 4
- Fallout 4
- LEGO Batman 2: DC Super Heroes
- F1 2018
وەک وەبیرهێنانەوەیەک، بە بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass دەتوانیت چەندین یاری تاقیبکەیتەوە لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم یاریە نوێیەکان بە هەمان شێوە بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاریەکە بەردەست دەبێت، ئەمانەش تەنها بە بەشداریکردنی مانگانەی 10$ دۆلارە.
بینەری نوێترین ڤیدیۆمان بن، تێیدا پێداچوونەوەمان کردووە بە ئامێری Mi Home Security Camera:-
هەروەها بینەری ڤیدیۆی پێداچوونەوەمان بن بە یاری Jump Forceـدا:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.