هەواڵ 7, ئازار 2019

هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی گرافیک کارتی RTX 2080 بکڕە و 3 یاری نوێ بە خۆڕایی بە دەست بهێنە

کۆمپانیای Nvidia لە ئێستادا بۆ سەرنجڕاکێشانی بەکارهێنەران بۆ گرافیک کارتەکانی RTX هەڵدەستێت بە پێدانی سێ یاری نوێ و بەهێز لە کاتی کڕینی بەکارهێنەر بۆ کارتی RTX 2080، یاریەکانیش بەم شێوەیەن و هەریەک لە Anthem و Metro Exodus و Battlefield V دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە کڕینی یەکێک لە کارتەکانی Nvidia RTX 2080 یان RTX 2080Ti ئەوا دەتوانیت یەکێک لەو سێ یاریە بەخۆڕایی بە دەست بهێنیت.

هەربۆیە ئەگەر دەتەوێت تاقیکردنەوەیەکی ناوازەی چیرۆک بە دەست بهێنیت بە گرافیکێکی بەرز لەسەر کارتی RTX ئەوا یاری Metro Exodus هەڵببژێرە، هەروەها ئەگەریش دەتەوێت چیرۆکێکی باش لەگەڵ دۆخی سەرهێڵ تاقیبکەیتەوە ئەوا یاری Battlefield V هەڵببژێرە، بێگومان ئەمە لە کاتێکدایە گەر مەبەستت لە کڕینی کارتی 2060 یان 2070 بێت.

بینەری نوێترین ڤیدیۆمان بن، تێیدا پێداچوونەوەمان کردووە بە ئامێری Mi Home Security Camera:-

هەروەها بینەری ڤیدیۆی پێداچوونەوەمان بن بە یاری Jump Forceـدا:-

بۆچونی تۆ