هەواڵ
7, ئازار 2019
بەم زووانە یارییەکی نوێی Forza بۆ مۆبایلەکان ڕادەگەیەنرێت

لە ماوەی ڕابردوودا Brian Ekberg بەڕێوبەری یانەی یاریکەرانی یاری Forza بە هەڵە هەڵدەستێت بە دزەپێکردنی زانیاری دەربارەی یاریە نوێیەکەی ستۆدیۆی Turn 10، زانیاریەکانیش هەرچەندە زۆر نەبوون بەڵام ئەوەیان ئاشکراکردووە یاریە نوێیەکە ناوی Forza Street دەبێت و بە دڵنیاییەوە یاریەکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلیش دەبێت، هەروەها یاریەکە بەردەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لەگەڵ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر (ویندۆز 10).
هەرچەندە بە فەرمی ڕاگەیەنرا ساڵی 2019 گەڕانەوەی هیچ بەشێکی سەرەکی زنجیرەی Forza Motorsport بەخۆیەوە نابینێت بەڵام وا دیارە یاری Forza Street دەبێتە جێگرەوەیەکی باش بۆ ئەم زنجیرەیە، هەروەها یاریەکە گەشەیپێدەدرێت بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو ستۆدیۆی Turn 10 و Electric Square، هەتاوەکو ئێستا زانیاری زیاتر بەردەست نییە و پێویستە چاوەڕوانی کۆنگرەی E3 2019 ببین لە مانگی شەشەمی داهاتوودا.
بینەری نوێترین ڤیدیۆمان بن، تێیدا پێداچوونەوەمان کردووە بە ئامێری Mi Home Security Camera:-
هەروەها بینەری ڤیدیۆی پێداچوونەوەمان بن بە یاری Jump Forceـدا:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.