ئەپڵ

ئەپڵ بە بێدەنگی چارەسەری کێشەی ڕوونمای ماک بووک پڕۆی کردووە لە جۆری 2018 ـەدا

لە ماوەی ڕابردوودا زۆرینەی بەکارهێنەران دووچاری کێشەیەک ببوونەوە لە ڕوونمای ماک بووک پڕۆی 2016 و نوێتردا، کێشەکە دەبووە هۆی بەدەرکەوتنی هەندێک پەڵە و تێکچوونی ڕووناکی لە بەشی خوارەوەی ڕوونماکاندا.

کێشەی ڕوونمای ماک بووک پڕۆیەکان بە Flexgate ناو دەبرێت. زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ماک بووک پڕۆی 2016 و نوێتر دووچاری کێشەکە ببونەوە، بەڵام ئەپڵ هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر کێشەکەدا نەبوو. دەرکەوت کێشەکە بە هۆی کورتی کەیبڵی ڕوونمای لاپتۆپەکەوە درووست دەبوو، ئەمەش لە کاتی کردنەوەی ڕوونمای ئامێرەکە ڕووی دەدا کاتێک بە 90 پلە زیاتر دەکرایەوە. پێگەی iFixit ئاشکرای کردووە کە کەیبڵی ڕوونمای ماک بووک پڕۆی 2018 بە قەبارەی 2 ملیمەتر درێژتر کراوە لە چاو جۆرەکانی پێشووتر، بەمەش تا ڕادەیەکی زۆر ئەپڵ کێشەی دەرکەوتنی پەڵە و تێکچوونی ڕووناکی لە ڕوونمای ماک بووک پڕۆی 2018 ـدا چارەسەر کردووە.

تێچووی کەیبڵی ڕوونمای ڕوونمای ماک بووک پڕۆیەکان 6$ ـە، بەڵام ئەم پارچە نرخ هەرزانە بووە هۆی درووستکردنی زیانێکی ماددی زۆر لە بەکارهێنەرانی ماک بووک پڕۆیەکان، بە شێوەیەک کە لە دوای درووستبوونی کێشەکە، دەبێت بڕی 700$ سەرف بکرێت لە گۆڕینی ڕوونمای ماک بووک پڕۆیەکە بۆ ڕزگار بوون لە کێشەکە.

ناتوانین بڵێین کێشەکە بە ڕێژەی %100 چارەسەر کراوە لە ماک بووک پڕۆی 2018 ـەدا، بەڵام بە لایەنی کەمەوە ڕەنگە خاوەن ماک بووک پڕۆیە 2018 ـەکان بە ڕێژەیەکی کەمتر دووچاری کێشەکە ببن.

سەرچاوە :

7 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509