سۆنی 8, ئازار 2019

نوێکارییەکی گرنگ ڕەوانەی سەکۆی پلەیستەیشن 4 کرا

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای PlayStation نوێکاری ژمارە 6.50ـی ڕەوانەی سەکۆی پلەیستەیشن 4 کرد و نوێکاریەکەش ناچارییە و پێویستە ئەنجامی بدەیت هەتاوەکو بتوانیت بە شێوەی سەرهێڵ یاری بە ئامێرەکەت بکەیت، قەبارەی نوێکاریەکەش 440 مێگابایتە و کاتێکی زۆرت لێ ناگرێت لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا بەردەستکراوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران.

گۆڕانکارییەکان:-

  • پشتگیری تایبەتمەندی Remote Play بۆ مۆبایلە کارکردووەکان بە سیستمی ئای ئۆ ئێس زیادکراوە، بە واتایەکی دیکە ئەگەر بەکارهێنەری ئایفۆنیت ئەوا دەتوانیت لە کۆگای ئەپڵەوە Remote Play تایبەت بە سۆنی دابگریت و لە ڕێگایەوە کۆنتڕۆڵی تەواوەتی سەکۆی پلەیستەیشن بکەیت لە ڕێگای ئایفۆنەکەتەوە.
  • ئێستا دەتوانیت پەخشی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەیت بە ڕوونی 720p لەسەر Niconico Live، ئەمەش خزمەتگوزاریەکە بەداخەوە بۆ سەرجەم وڵاتان بەردەست نەکراوە.
  • چەند چاکسازیەکی پەیوەندیدار بە ئاست لەگەڵ هەندێک کێشەی دیکە چارەسەر کراون.
تاگەکان ps4
بۆچونی تۆ