10
هەواڵ 9, ئازار 2019

یاری Devil May Cry 5 پاش ڕاگەیاندنی ڕاستەوخۆ لە هەمان ڕۆژدا هاککرا

پاش بڵاوکردنەوەی Devil May Cry 5 یاریەکە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا هاککرا، لەم بارەیەوە یاری Devil May Cry 5 پارێزراوە بە سیستمی دینۆڤۆ وەشانی 5.7 ئەمەش بەهێزترین وەشانی دینۆڤۆیە لە ئێستادا، بەڵام ئەو کەسانەی هەستان بە هاککردنی یاریەکە پێویستیان بە هەفتەیەک یاخود چەند ڕۆژێک نەبوو، چونکە زۆرینەی کات پاش ڕاگەیاندنی یاریەکان هاککەران پێویستیان بە ماوەی چەند ڕۆژێک هەیە هەتاوەکو بتوانن یاریەکە هاک بکەن.

هۆکاری هاککرانی Devil May Cry 5 لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پەڕگەیەکی یاریەکە کە پاشگری EXEـە دزەیپێکرابوو لە ماڵپەڕەکاندا لەگەڵ ئەوەشدا پەڕگەکە پارێزراو نەبوو بە هیچ سیستمێکی پاراستن، ئەمەش وایکرد هاککەران ئەم کەلێنە بقۆزنەوە و بە هۆیەوە یاریەکە هاک بکەن و بە خۆڕایی بڵاویبکەنەوە.

شایەنی باسیشە ئەمە یەکەم جار نییە یاریەکانی کۆمپانیای Capcom هاک دەکرێن، بە شێوەیەک لە ماوەی پێشوودا یاری Resident Evil 2 Remake بە تەنها پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر ڕاگەیاندنیدا هاککرا، وەک وەبیرهێنانەوەیەک ئێمە بە هیچ شێوەیەک پشتگیری لە یاری هاککراو و نافەرمی ناکەین و تەنها هەواڵەکان دەگوێزینەوە، هەروەها ئەگەر دەتەوێت پشتگیری ستۆدیۆکە بکەیت ئەوا دەتوانیت یاریەکە بکڕیت لەسەر ئامێرەکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و لەسەر کۆمپیوتەریش لە ڕێگای کۆگای ستیم.

تاگەکان Devil May Cry 5
بۆچونی تۆ