ئەپ و نەرمەکاڵا

وێبگەڕی Google Chrome بە دۆخی تاریک و تایبەتمەندی زیاترەوە بۆ ماک و ویندۆز نوێکرایەوە

لە دوای تاقیکردنەوەیەکی چڕ لەسەر دۆخی تاریکی وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم لە لایەن گووگڵەوە، لە کۆتایدا گووگڵ وەشانێکی نوێی لە وێبگەڕەکە بە خاوەن دۆخەکەوە و چەندان تایبەتمەندی دیکەوە بۆ ماک و ویندۆز بەردەست کرد.

ئەمڕۆ گووگڵ وەشانی 73 ـی لە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بۆ ماک و ویندۆز بەردەست کرد. لە وەشانە نوێیەکەدا وێبگەڕەکە خاوەن دۆخی تاریکە، بەڵام دۆخەکە لە ئێستادا تەنها بۆ ماک بەردەستە و وا بڕیارە لە وەشانەکانی داهاتوودا بۆ ویندۆزیش زیاد بکرێت. دۆخی تاریک خودکارانە لەگەڵ کارپێکردنی دۆخی تاریکی وەشانی macOS Mojave کارا دەبێت و بە پێچەوانەوە دەکوژێتەوە. دۆخی تاریک لە پەڕەی سەرەکی، بەشی تابەکان، بەشی ناونیشان و لیستەکان بەردەستە

لە پاڵ زیادکردنی دۆخی تاریکەوە، گۆڕانکاری لە دۆخی Incognito ـشدا کراوە، لە کاتی کاراکردنی دۆخەکەدا، وێنۆچکەی تایبەتی بەشەکە لە پاڵ ناوچەی نووسینی ناونیشاندا دەردەکەوێت.

هەروەها لە وەشانە نوێیەکەی وێبگەڕەکەدا تایبەتمەندی Auto Picture-in-Picture زیاد کراوە کە بە شێوەیەکی خودکارانە لەگەڵ سەیرکردنی ڤیدیۆیەک و لە پاشان چوونە سەر پەڕەیەکی تر بە بەردەوامی بوونی ڤیدیۆکە، ڕاستەوخۆ بە بەشێکی بچووک دەکرێتەوە لە لایەکەوە و بەردەوام دەبیت لە ئاگاداربوون لە ڤیدیۆ کراوەکە.

وەشانە نوێیەکەی وێبگەڕەکە پشتگیری لە دوگمەی ڕەنگاڵەی ڕەقە کاڵایەکانیش دەکات بۆ ئەنجامدانی کردارەکانی وەستاندن، دەستپێکردن، گەڕانەوە و دواخستن.

وەشانی 73 ـی وێبگەڕەکە بەردەستە بۆ داگرتن بۆ ماک و ویندۆز. هاوکات وەشانە نوێیەکەی وێبگەڕەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیش بەردەست دەکرێت.

کرتە بکە بۆ داگرتنی وەشانی 73 ـی وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بۆ ماک/ویندۆز

سەرچاوە:

13 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
367