هەواڵ
13, ئازار 2019
یاری فۆرتنایت وەشانی 8.10ـی بۆ ڕەوانەکرا و چەند گۆڕانکاریەکیش لە یاریەکەدا ئەنجامدرا

ستۆدیۆی Epic Games لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا نوێکارییەکی بۆ ڕەوانەکرا و وەشانی یاریەکەی کرد بە 8.10، سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانیش گرنگترینیان زیادکردنی ئۆتۆمبێلێکە لە شێوەی تۆپێکی شوشەیی و بە هۆیەوە یاریکەر دەتوانێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە هاتووچۆ بکات، لە بارەی گۆڕانکاریەکانی دیکەوە ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
گرنگترین گۆڕانکاریەکانی وەشانی 8.10:-
- زیادکردنی ئۆتۆمبێلێک بە ناوی The Baller، ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانیت لە Expedition Posts و Pirate Campsـدا بیدۆزیتەوە و ڕێژەی مانەوەشی 300ـە، هەروەها یاریکەر دەتوانێت تیایدا بە پارێزراوی بمێنێتەوە هەتاوەکو ئەو کاتەی تێک دەشکێت، سەرەڕای ئەمانەش لە بەشی پێشەوەیدا Grapplerـێک جێگیرکراوە بە هۆیەوە یاریکەر دەتوانێت بە شێوەیەکی خێرا لە شوێنێکەوە بچێتە شوێنێکی دیکە.
- لە ئێستادا ئەو Vending Machinesـانەی بوونیان هەیە لە ژینگەی یاریەکەدا دەتوانن تاکە چەکێکت بۆ دەربهێنن ئەمەش بێبەرامبەر و پێدانی هیچ پێکهاتەیەک، بەڵام لە دواتردا چەکەکە لە ناودەچێت.
- سەبارەت بە چەکەکانیش ئەوا جۆری Uncommon لە Infantry Rifleـدا سڕاوەتەوە هەروەها جۆرەکانی Heavy Assault Rifeـیش لە Rare/Epic/Legendaryـەوە گۆڕاون بۆ Common/Uncommon/Rare.
زیادکردنی ئەنیمەیشنێک لە کاتی بردن یان خواردنەوەی هەریەکێک لەم خواردنەوانەی خوارەوە:-
- Small Shield Potion
- Shield Potion
- Slurp Juice
- Chug Jug
- Bandages
- Medkits
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.