ئۆتۆمبێل

ئەمڕۆ کۆمپانیای تێسلا نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی نمایش دەکات، چۆن بینەری نمایشکردنەکە ببم؟

کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی ئەمڕۆ نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ناوی Y ـەوە لە بۆنەیەکی تایبەتدا نمایش دەکات. بەمەش ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی تێسلا دەبێتە پێنجەمین جۆری ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکە لە ساتی دامەزراندنییەوە کە ساڵی 2003 دەکات. ئەگەر خوازیاریت سەیری نمایشکردنی ئۆتۆمبێلەکە بکەیت، بەردەوامبە لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە.

ئەمڕۆ (15 ـی 3) تێسلا ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی نمایش دەکات، ئیڵۆن مەسک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای تێسلا لەسەر سەکۆی بۆنەکە ئامادە دەبێت بۆ نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیان. بۆنەکە لە هۆڵی L.A. Design Studio لە شاری لۆس ئەنجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و کاتژمێر 6:00 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی هەولێری پایتەخت دەست پێ دەکات.

پەڕەی فەرمی کۆمپانیاکە لە تویتەر جریوەیەکی بڵاوە پێکردووە، تێیدا کاتی نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکانی ئاشکرا کردووە، هەروەها بەستەری سەیرکردنی نمایشکردنەکەشی ئاشکرا کردووە. دەتوانیت لەم بەستەرەوە (https://livestream.tesla.com/) بینەری نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکەی تێسلا بە ناوی Y ببیت. ئەوەی پێویستە لە دوای کردنەوەی بەستەرەکەوە، تۆمار بوونە بە نووسینی ناو و ئیمەیڵ و ژمارەی تەلەفۆنەکەت، لە پاش چەند کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی نمایشەکە لە ڕێگای ئیمەیڵەی کە لە فۆڕمی نێو بەستەرەکەدا تۆمار ببویت وەڵام دەدرێیتەوە و بانگێشتنامەت بۆ دەنێردرێت.

لە پێشوودا ئیڵۆن ئاشکرای کردبوو کە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیان لە جۆری SUV دەبێت، بە ڕێژەی ٪10 گەورەتر دەبێت لە جۆری 3 و نرخیشی بە ڕێژەی ٪10 زیاتر دەبێت و پاتری کەمێک بچووکتر دەبێت. هاوکات زۆربەی بەشەکانیشی هاوشێوەی جۆری 3 دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا نایات.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی تێسلا دەبێتە یەکەمین بەرهەمی کۆمپانیاکە لە ئەمساڵدا و پێنجەمین بەرهەمیشی لە ساتی دامەزراندییەوە، تێسلا دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکە دەکات لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 ـدا. هەروەها تێسلا ڕایگەیاندبوو کە هیواخوازە تاوەکو مانگی 9 ـی 2020 بتوانن هەفتانە 2.000 دانە لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێی جۆری Y بەرهەم بهێنن.

سەرچاوە:

14 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346