ئەپڵ

تا دێت نێوانی ئەپڵ و سۆتیفای بارگرژی تێدەکەوێت لە دوای تۆمارکردنی دواکاری لە دژی ئەپڵ

ڕێکەوتی 13 ـی ئەم مانگە کۆمپانیای سپۆتیفای لە کۆمسیۆنی ئەوروپا شکایەتی لە دژی کۆمپانیای ئەپڵ ئەنجامدا بە هۆی ئەنجامدانی کاری نادادوەرانە لە لایەن ئەپڵەوە لە دژی کۆمپانیاکە.

کۆمپانیای سپۆتیفای ڕایگەیاند ئەپڵ بە شێوەیەکی دادوەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا ناکات و زیان بە کۆمپانیاکەیان دەگەیەنێت، ئەپڵ سپۆتیفای و کۆمپانیا دیجیتاڵییەکانی دیکەی ناچار کردووە تاوەکو ڕێژەی 30٪ لە بڕە پارەی بەژداربوونی بەکارهێنەران وەکو باج بدەنە ئەپڵ.

ئەپڵ بێدەنگ نەبووە لە بەرامبەر شکایەتەکەی سپۆتیفای، لە بڵاوکراوەیەکدا ئەپڵ وەڵامی سپۆتیفای داوەتەوە و وتوویەتی:

16 لەمەوبەر کۆگای iTunes ـمان بە بوون هێنا کە بووە شوێنێکی تەواو پارێزراو بۆ گەشت کردن بە نێو میوزیکە جیهانییەکان و کڕینیان لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، هەروەها 11 ساڵ لەمەوبەر گەورەترین کۆگای ئەپ App Store ـمان بە بوون هێنا کە بووە هۆی دۆزینەوەی هەزاران هەلی کار و پەیداکردنی 120 ملیار دۆلار بۆ گەشەپێدەران و خاوەن ئەپەکان. بەڵام ئەوەی سپۆتیفای داوای دەکات تەواو جیاوازە، چەندین ساڵە کۆگای App Store بەکاردەهێنێت بۆ گەشەپێدان و گەورەکردنی بازرگانی و ناوبانگی خۆی و پەیداکردنی دەستکەوتی گرنگ لە بەکارهێنەران. سپۆتیفای دەیەوێت گشت قازانجەکانی ئەپێکی خۆڕایی وەربگرێت بە بێ ئەوەی هیچ بڕە باجێک یاخود قازانجێک بدات. لە کاتێکدا ڕێژەی 84٪ ـی تەواوی ئەپەکانی نێو کۆگاکە بە خۆڕاین و ئەپڵ هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت لە بەرامبەر داگرتنیان. بەڵام پێویستە گشت خزمەتگوزارییە دیجیتاڵی و سیرڤەرەکان بە ڕێژەی 30٪ وەکو باج بدەن بە ئەپڵ لە کاتی کرداری کڕینی نێو ئەپەکان یاخود بەژداربوون، لە ساڵانی داهاتوو ڕێژەکە دادەبەزێت بۆ 15٪. شانازی دەکەین کە سپۆتیفای توانیویەتی سەرکەوتوو بێت لە گەیشتن بە ئاستێکی بازرگانی باش و بەدەستخستنی هەزاران میوزیک بە دەستی ملیۆنان بەژداربوو و ئاشقانی میوزیک، هیوادارین هەمووان بەم شێوەیە سەرکەوتوو بن و سپۆتیفایش بەردەوام بێت لەم سەرکەوتنە. (گشت بڵاوکراوەکە بخوێنەوە)

ئەوەی ئەپڵ بە ڕوونی لە سپۆتیفای داوا دەکات باجە، لە کاتێکدا داواکەی تەواو شیاوە و لە یاسای کۆگای ئەپ ستۆردا هاتووە. بەڵام سپۆتیفای پێداگرە لە نەدانی ئەو بڕە باجە. هاوکات سپۆتیفای بە ڤیدیۆیەک بە تەواوی ڕەخنەی لە بڕە باجەکەی ئەپڵ گرتووە.

پێتوایە کام کۆمپانیا لەسەر مافە؟ شیاوە کە سپۆتیفای باج نەدات لە بەرامبەر قازاندا یاخود بڕە باجەکەی ئەپڵ زۆرە؟ لێدوان لە خوارەوە بە جێبهێڵە.

16 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509