10
ئەپ و نەرمەکاڵا 17, ئازار 2019 بۆچوون

ئەپێکی تری گووگڵ ڕێژەی داگرتنی لەسەر پلەی ستۆر گەیشتە 100 ملیۆن

یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی دەستکاری وێنە تا ئێستا بۆ ئەندرۆید بەردەست کرابێت، بە تایبەتی لە ڕووی نرخەوە کە بە تەواوی بە خۆڕایی و بێ بەرامبەرە. ئەپی Snapseed، کە لە لایەن گووگڵەوە پەرەپێدراوە، لە دوای ئەوەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر ٥٠ ملیۆنی تێپەڕاند، ئەمڕۆ دەستکەوتێکی تری تۆمارکردوو و ڕێژەکەی لە ١٠٠ ملیۆن داگرتن تێپەڕاند.

شایەنی باسە، ئەم دەستکەوتە بۆ سناپسید بە دەستکەوتێکی گەورە دێتە هەژمار، چونکە وەکو یوتیوب و فەیسبووک و هاوشێوەکانیان لەگەڵ هیچ مۆبایلێک بەردەست نەکراوە وەکو ئەپی بنچینەیی. ئێستاش ئەگەر پێشتر ئەم ئەپەت تاقی نەکردووتەوە، بفەرموو لەم بەستەرەوە لە گووگڵ پلەی دایبگرە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ