10
سامسۆنگ 17, ئازار 2019

مۆبایلی Galaxy A7 2018 نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری One UI بۆ ڕەوانەکرا

لەگەڵ کۆتایی هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـی ڕەوانەی سێ لە مۆبایلەکانی کرد ئەوانیش Galaxy A8 2018 و Galaxy A8+ 2018 و Galaxy A9 2018ـن، ئێستاش کۆمپانیای ناوبراو نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـی بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی Galaxy A7 2018 بەردەست کرد، نوێکاریەکە ڕووکاری مۆبایلەکە دەکات بە One UI و لەگەڵیدا چاکسازی ئاساییشی مانگی دووی بۆ ڕەوانەکراوە.

شایەنی باسە نوێکاریەکە لە ئێستادا تەنها بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتی ڕووسیا و بەردەست نەکراوە بۆ بەکارهێنەرانی دیکە لە جیهاندا بەڵام پێدەچێت بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک نوێکاریەکە بۆ هەمووان بەردەست بکرێت، هەروەها بە پێی ئەو خشتەیەی سامسۆنگ لە ئەپی Samsung Membersـدا بڵاویکردووەتەوە ئەوا هەریەکە لە مۆبایلەکانی Galaxy A7 2018 و Galaxy A8 2018 و Galaxy A8+ 2018 و Galaxy A9 2018 نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت بە هاتنی مانگی چوار.

تاگەکان Galaxy A7 2018
بۆچونی تۆ