فەیسبووک

هۆکاری ڕاوەستانی خزمەتگوزارییەکانی فەیسبووک لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چی بوو؟

وەک هەمووتان ئاگادارن ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو تۆڕی فەیسبووک و چەندین خزمەتگوزاری شوێنکەوتووی کۆمپانیاکە لە کارکەوتن لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا، سەرەتای ئەم لە کارکەوتنەش لەگەڵ ئەپی فەیسبووک مێسنجەردا بوو و بەکارهێنەران نەیاندەتوانی وێنە بۆ یەکتر بنێرن سەرەڕای ئەوەی توانای نامە ناردنیان هەبوو، پاش ئەمە و یەک لە دوای یەک خزمەتگوزاریەکانی دیکەی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک لە کاردەکەوتن و بەکارهێنەرانیش نەیاندەتوانی وێنە یاخود نامە لەگەڵ یەکتردا ئاڵوگۆڕ پێبکەن.

لەم بارەیەوە کۆمپانیای فەیسبووک لە ماوەی ڕابردوودا جریوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە هۆکاری لە کارکەوتنی فەیسبووک و خزمەتگوزاریەکانی سەر بە فەیسبووک دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی ڕێکخستنی ڕاژەکانیان، پاش ئەمانە خزمەتگوزاریەکان لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەدا گەڕانەوە باری ئاسایی خۆیان ئەمەش پاش لە کارکەوتنیان بۆ ماوەی زیاتر لە 14 کاتژمێر بە پێی ماڵپەڕی CNN.

بەڵام لە هەمان ڕۆژدا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد کۆمپانیای فەیسبووک ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە هەروەها دوو کۆمپانیای دیکەش کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراون بانگهێشتی ئەم لێکۆڵینەوەیە کراون بە هۆکاری ئەوەی ئەم دوو کۆمپانیایە ڕێگەپێدراو بوون لە لایەن فەیسبووکەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستیان بگات بە زانیاری بەکارهێنەرانی فەیسبووک، هیوادارین ئەمە تەنها بە هەڵکەوت بووبێت و ڕاپۆرتەکە پەیوەندیدار نەبێت بە لەکارکەوتنی فەیسبووکەوە.

سەرچاوە:-

  • Electrony

17 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
839