10
شاومی 18, ئازار 2019 بۆچوون

شاومی مۆبایلی Black Shark 2 ـی بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 855 و ڕامی 12 گێگابایتییەوە نمایشکرد

لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە وڵاتی چین، کۆمپانیای شاومی نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی بلاک شارک نمایشکرد. هاوشێوەی نەوەی یەکەمی بلاک شارک، نەوەی دووەمیش تایبەتە بە یاریکردن.

بلاک شارکە نوێیەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری AMOLED. خاوەن پەنجەمۆری سەر ڕوونمایە و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە. خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایتییە، هەروەها خاوەن بژاردەی بیرگەی 128 و 256 گێگابایتییە. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 48 و 12 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی شاومی Black Shark 2:

  • ڕوونما: 6.39 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
  • گرافیک: Qualcomm Adreno 640.
  • ڕام: 6 و 8 و 12 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.8 ملیمەتر.
  • کێش: 205 گرام.
  • پاتری: 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 27 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: پەنجەمۆری سەر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C ، بیستۆک.
  • ساردکەرەوە: Direct touch multilayer liquid.
  • سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.

ئێستا بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە لە وڵاتی چین، هەروەها لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە هیندستان و بازاڕی وڵاتانی دیکەدا بەردەست دەبێت.

نرخەکان بەم شێوەیەن:

  • ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 476$.
  • ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 521$.
  • ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 566$.
  • ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 626$.

تێبینی: بە ڕێژەی تەواو دڵنیا نین لە لیستی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە. لەگەڵ دڵنیا بوونەوەی تەواودا، ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە.

بۆچونی تۆ