هەواڵ 19, ئازار 2019

زانیاری دەربارەی ئەو نوێکارییانەی ڕەوانەی یاری Jump Force دەکرێت لە ساڵی 2019ـدا

کۆمپانیای Bandai Namco بە فەرمی نوێکاریە ڕەونەکراوەکانی بۆ یاری Jump Force لە ساڵی 2019ـدا ڕاگەیاند، ستۆدیۆکە سەرەتا لە مانگی چواردا نوێکاریەکی سادەی خۆڕایی ڕەوانە دەکات پاشان لە مانگی پێنجدا یەکەمین نوێکاری بە پارە ڕەوانە دەکات و تیایدا کەسایەتی Seito Kaiba و دوو کەسایەتی دیکەش کە بە فەرمی ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە بۆ یاریەکە زیاد دەکرێن، ستۆدیۆ لە نوێکارییە خۆڕاییەکانی بەردەوام دەبێت لە هەردوو مانگی شەش و حەوتدا پاشان لە مانگی هەشتدا نوێکارییەکی بە پارە ڕەوانە دەکات و سێ کەسایەتی نوێ بۆ یاریەکە زیاد دەکات.

ئەمەش بە واتای ئەوە دێت یاریەکە بە درێژایی ساڵی 2019 شەش کەسایەتی نوێی بۆ زیاد دەکرێت و تۆی بەکارهێنەریش ئەگەر بتەوێت کەسایەتیەکان تاقیبکەیتەوە پێویستە سەرجەمیان بکڕیت، هەرچەندە یاریەکە نوێکاری خۆڕایی بۆ ڕەوانە دەکرێت بەڵام تەنها هەندێک Eventsـە و بەراورد ناکرێن بە نوێکارییە بە پارەکان کە تیایدا کەسایەتی نوێ زیاد دەکرێن، یاری Jump Force لە ئێستادا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن بەردەستە.

بینەری پێداچوونەوەمان بە یاری Jump Force لە کەناڵی یوتیوبی کەی ئای تی ئێن:-

تاگەکان Jump Force
بۆچونی تۆ