هەواڵ

هواوەی مۆبایلی Honor 10iـی بە سێ کامێرا و پاتری 3400 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای هواوەی ئەمڕۆ و بە فەرمی مۆبایلی Honor 10i لە ڕووسیا ڕاگەیاند، مۆبایلەکە تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی مۆبایلی Honor 10 Liteـە بەڵام لە هەموو ڕوویەکەوە نا، گرنگترین جیاوازی لە نێوان هەردوو مۆبایلەکە کامێرایە چونکە مۆبایلی Honor 10i خاوەنی سێ کامێرایە لە بەشی پشتەوە بە پێچەوانەی مۆبایلی Honor 10 Lite کە خاوەنی تەنها دوو کامێرایە، هەروەها لە بەشی پێشەوە Honor 10i خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و ئەمەش بێگومان لە Honor 10 Liteـدا بەردەست نییە.

سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکە ئەوا ئەم مۆبایلە نوێیە کاردەکات بە پڕۆسێسەری HiSilicon Kirin 710 هەروەها خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 4 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 128 گێگابایت، لە بارەی تایبەتمەندیەکانی دیکەی وەک پاتری کە توانستەکەی 3400 ملی ئەمپێرە ئەوا هاوشێوەی مۆبایلی Honor 10 Liteـە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.21 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:5:19
  • پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 710
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G51
  • ڕام: 4 گێگابایت
  • بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـیەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI
  • کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 24+8+2 مێگاپێکسڵ
  • توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە
  • ڕەنگ: ڕەش و شین و سوور
  • نرخ: ئاشکرا نەکراوە
  • بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:-

  • GadgetsNow

19 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
721