ئەندرۆید

ئەندرۆید کورد و ئەپلیکەیشنی Kurdish Kids – Animals تایبەت بە منداڵان.

ئەندرۆید کورد پێگەیەکی کوردی تایبەتە بە سیستەمی گووگڵ ئەندرۆید و جگە لە بابەتی فێرکاری و هەواڵ و چەندان شتی تر ئەوان برەو بە دروستکردن و بەرەوپێشبردنی ئەپڵیکەیشن دەدەن بۆ سیستەمی ئەندرۆید و تا ئیستا ٦ ئەپڵیکەیشنیان لە گووگڵ پلەیە و هەموویان خۆڕایین. ئەوانیش یادی خوا و ڕەمەزان کوردستان و کاتەکانی بانگ و ئەندازیاری نەوت و ئەندرۆید کورد و ئێستاش Kurdish Kids – Animals بۆ زیادکراوە. ئەم ئەپڵیکەیشنەی ئێستا کە ناوی Kurdish Kids – Animalsـیە و تایبەتە بە منداڵان بریتییە لە ئەپێک کە ناوی ئاژەڵانی تێدایە و منداڵان بە ئاسانی دەتوانن فێری ناوەکانی ببن. بەرنامەکە زۆر سادە و ئاسانە و چەندان وێنەی جوانی تێدا بەکارهاتووە.

لێرەوە ئەپڵیکەیشنەکە لەگووگڵ پلەی دابگرن:

یان ڕاستەوخۆ لە میدیافایەر:

ئەندرۆید کورد بەم شێوەیە دێتە وەسفکردنی ئەپڵیکەیشنەکە:

– ئاژەڵەکان لە ٣ بەشی جیاواز دا دانراون و زیاد لە ١٠٣ وێنەی هەمەڕەنگی تیادایە. لەگەڵ هەر وێنەیەکیش دا ٣ دوگمەی لێدانی دەنگ هەن،
– یەکێکیان بۆ خوێندنەوەی ناوی  ئاژەڵەکە بە زمانی ئینگلیزی،
– ئەوەی تریان بۆ خوێندنەوەی ناوی ئاژەڵەکە بە زمانی کوردی،
– ئەوی تریشیان بۆ لێدانی دەنگی ئاژەڵەکەیە.
+ ئەم شێوازە زۆر نوێیە بۆ فێربوونی وشەی نوێ و نەک تەنها منداڵ بەڵکو کەسانی گەورەش دەتوانن سودی لێببینن. زۆربەمان خوشک و برای بچوکمان هەیە یاخود کوڕ یان کچی بچوکمان هەیە، هیوادارم هەریەکەو لای خۆیەوە بیداتە دەست منداڵەکەی، براکەی، خوشکەکەی، هەتا تاقی بکەنەوە و سود لەم بەرنامەیە ببینن.

تێبینی ::
بۆ ناوی ئاژەڵەکان زیاتر لە ٥ سەرچاوەی جیاوازم بەکارهێناوە. دیارە هیچ کارێکیش بێ هەڵە نیە، ئەگەر هەر کەسێک شارەزایی زمانەوانی هەیەو دڵنیایە لەوەی کە هەڵەیەکی ڕێزمانی هەیە لە ناوی یەکێک لە ئاژەڵەکاندا پێم بڵێت بەخۆشحاڵی و سوپاسەوە چاکی دەکەم بۆ وەشانەکانی داهاتوو.

 چەند دیمەنێکی ئەپڵیکەیشنەکە:

گرتیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=t8xPxhzIpac[/youtube]

20 ئازار، 2013
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1169