ئای ئۆ ئێس
22, ئازار 2019
5 باشترین ویدجێت(Widgets)ـەکانی تایبەت بە کەشوهەوا بۆ iOS دابگرە

ویدجێتەکان یەکێکە لەو ڕێگایە خێرایانەی نێو سیستەمەکان بۆ ئەوەی بە کاتێکی کەم زانیارییەکان بزاندرێت و پێویست بە کردنەوەی ئەپەکان نەکات. لەم بابەتەدا 5 باشترین ویدجێتی تایبەت بە کەشوهەواتان دەخەینە بەر دەست کە بە خۆڕایی بۆ سیستەمی iOS بەردەستن و دەتوانیت لە ڕێگایانەوە بە زووترین کات حاڵەتی کەشوهەوای ناوچەکەت بزانیت.
یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی تایبەت بە کەشوهەوا و هەروەها خاوەن ویدجێتێکی نایابە، لە ڕێگای ویدجێتی ئەم ئەپەوە دەتوانرێت پلەی گەرمی و حاڵەتی کەشوهەوای 4 ڕۆژی هەفتە و 7 کاتژمێری ڕۆژێک بزاندرێت، ئەمە بێجگە لە نیشاندانی ڕێژەی شێ و نزمترین و بەرزترین پلەی گەرمی.
نرخ: خۆڕایی.
داگرتن
لە بنەڕەتدا تایبەتە بە ویدجێت. خاوەن شێوەیەکی جوانە و بە شێوەیەکی ڕوون و سادە حاڵەت و پلەی گەرمی کەشوهەوای ناوچەکەت نیشان دەدات.
نرخ: خۆڕایی.
داگرتن
خاوەن ویدجێتێکە کە پلەی گەرمی ڕۆژەکە و پلەی گەرمی چەند کاتژمێرێکی ڕۆژەکەت نیشان دەدات.
نرخ: خۆڕایی.
داگرتن
- Weather Radar: AccuWeather
یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی تایبەت بە کەشوهەوا، هەروەها خاوەن ویدجێتێکی سادەیە کە لە ڕێگایەوە پلەی گەرما و حاڵەتی کەشوهەوای ڕۆژەکەت نیشان دەدات.
نرخ: خۆڕایی.
داگرتن
- Weather Underground: Forecast
پلەی گەرمی و حاڵەتی کەشوهەوای ڕۆژەکەت نیشان دەدات و پلەی گەرمی چەند کاتژمێرێکی ڕۆژەکەش بە شێوەی هێڵکاری نیشان دەدات.
نرخ: خۆڕایی.
داگرتن
چۆنیەتی زیادکردنی ویدجێتەکان لە iOS:
چوونە سەر بەشی Today View بە پەنجە بردنە ڕاست لە لوک سکرین یاخود هۆم سکرین، لە پاشان چوونە خوارەوە و کرتە کردن لە دوگمەی Edit و زیادکردنی ویدجێتەکان.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.