هەواڵ
23, ئازار 2019
ڕاگەیاندنی پێداویستیەکانی کارپێکردنی یاری Detroit Become Human بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر

لە ماوەی ڕابردوودا ستۆدیۆی Quantic Dream ئاشکرایکرد یاری Detroit Become Human بەردەست دەکات بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و لەگەڵیدا تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاریەکەشی ڕاگەیاند، هەروەها Detroit Become Human تاکە یاری ستۆدیۆکە نییە بەم زووانە بۆ کۆمپیوتەر بەردەست دەکرێت بەڵکو هەریەکە لە یاریەکانی Heavy Rain و Beyond Two Soulsـیش بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بەردەست دەکرێن.
سەرەڕای ئەوانەش یاری Detroit نوێترین و گرنگترین یاری ستۆدیۆکەیە بەڵام ئەوەی سەیرە لە یاریەکەدا تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنیەتی، بە شێوەیەک کەمترین تایبەتمەندیەکان ئاست مامناوەندن بەڵام بەرزترینی تایبەتمەندیەکان ئێجگار بەرزن، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە ئەوا هەتاوەکو ئێستا بەروارێکی فەرمی لە بارەوە نییە بەڵام بێگومان لە ماوەی ئەم ساڵدا ڕادەگەیەنرێت.
تایبەتمەندیەکانی کارپێکردن:-
- OS : Windows 7-64 bits
- Processor : i5-2400 @ 3.4GHz or equivalent
- Memory : 4GB RAM
- Graphics : nVidia GTX 660 or equivalent
- VRAM : 2GB
- Graphics API : Vulkan
تایبەتمەندی پێشنیارکراو:-
- OS : Windows 10-64 bits
- Processor : I7-2700K or equivalent
- Memory : 12GB RAM
- Graphics : nVidia GTX 1080 or equivalen
- VRAM : 8GB
- Graphics AI : Vulkan
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.