سامسۆنگ 24, ئازار 2019

سامسۆنگ هاتنی مۆبایلی Galaxy A90 بە ڕوونمایەکی بێ نۆچ و کامێرایەکی سەرهەڵدەرەوە پشت ڕاست دەکاتەوە

لە ماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ پەڕەیەکی بە زمانی ئینگلیزی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا لە ئیندۆنیسیا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بە تایبەتمەندیەکانی ڕوونمای Infinity بێ نۆچ دەدات، لەگەڵ ئەمەشدا پەڕەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت ئەم جۆرە ڕوونمایە بە تەنها بەردەستە لە مۆبایلی Galaxy A90ـدا، بەڵام مۆبایلێکی بێ نۆچ مانای ئەوە ناگەیەنێت مۆبایلی Galaxy A90 خاوەنی نۆچێک دەبێت لە ڕوونماکەیدا و تیایدا هەڵگری کامێرای پێشەوە دەبێت چونکە هەواڵە دزەپێکراوەکان لەم بارەوە شتێکی دیکە دەڵێن.

لە هەواڵە دزەپێکراوەکاندا ئاماژە بەوە دراوە مۆبایلی Galaxy A90 خاوەنی ڕوونمایەکی تەواو لەگەڵ کامێرایەکی سەرهەڵدەر دەبێت بە واتایەکی دیکە هیچ نۆچێک بۆ هەڵگرتنی کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لەسەر ڕوونما بوونی نابێت، هەروەها ئەو وێنەیەی لەگەڵ ڕوونکردنەوەکەدا دانراوە پێدەچێت وێنەی مۆبایلێکی دیکەی زنجیرەی A بێت، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ئەوا دەوترێت لە کۆنگرەیەکی سامسۆنگ کە لە بەرواری 10/4/2019ـدا دەبەسترێت تیایدا Galaxy A90 ڕادەگەیەنرێت.

تاگەکان Galaxy A90
بۆچونی تۆ