هەواڵ
14, تشرینی دووەم 2011
به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی خێرا بۆ سمارت فۆنه‌كان
كۆمپانیا
ی “NTT DoCoMo”ی ژاپۆنی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی نوێی تایبه‌تی بۆ ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كان (سمارت فۆن) دروستكردووه، كه رێگه ده‌دات به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا راسته‌وخۆ به چه‌ندین زمانی جیاواز قسه‌بكه‌ن و به‌باشی له‌و زمانانه تێبگه‌ن به‌بێ پشتبه‌ستن به وه‌رگێڕ، چونكه ده‌ستبه‌جێ قسه‌كانیان وه‌رده‌گێڕێت.
ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه به خزمه‌تگوزاری كۆمپیوته‌ری تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌وه، به‌جۆرێك ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كان یه‌كه‌مجار ده‌نگی قسه‌كه‌ره‌كه ده‌نێرێت بۆ تۆڕی كۆمپانیاكه، كه ئه‌ویش وشه دهربڕاوهكان شیده‌كاته‌وه و ده‌ستبه‌جێ وه‌ریده‌گێڕێت بۆ زمانی هه‌ڵبژێردراو و ده‌ینێرێته‌وه بۆ هه‌ردوو ئامێری ته‌له‌فۆنی قسه‌كه‌ر و گوێگر یان به‌شێوه‌ی ده‌نگ یان ره‌نگ به‌دووشێوه یه‌كه‌میان، قسه وه‌رده‌گێڕێت بۆ ده‌قی نووسراو و له‌سه‌ر شاشه‌ی سمارت فۆنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێـت و دووه‌میان، وتوێژی نێوان دوو كه‌س بۆ ده‌نگ وه‌رده‌گێڕێت.
پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان و ناردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ردوو كه‌سی پهیوهندیكارهوه كاتێكی زۆر كه‌می ههستپێنهكراوی پێده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رنامه‌كه ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌واوبوونی هه‌ر رسته‌یه‌ك وه‌ریده‌گێڕێت. له‌كاتی ئێستادا ئه‌م به‌رنامه‌یه پشتگیری ده‌كات له چه‌ند زمانێكی دیاریكراو، وه‌كو وه‌رگێڕان له ژاپۆنییه‌وه بۆ ئینگلیزی و ژاپۆنی بۆ كۆری، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه زۆر به به‌سوود داده‌نرێت به‌تایبه‌تی له‌نێوان كۆمپانیاكان یان بۆ یارمه‌تیدانی گه‌شتیاران.
به‌گوێره‌ی كۆمپانیاكه، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا جیهانییه گه‌وره‌كان له‌گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و داتا، ووردی وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌دا 90 بۆ زمانی ژاپۆنی و له‌سه‌دا 80 بۆ زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه ڤێرژنی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌ی له كۆنگره‌یWireless Japan 2011 پێشكه‌شكرد، به‌رنامه‌كه چاكسازیی باشی تێداكراوه و ڤێرژنه‌كه‌ی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی باش وه‌رگێڕان ئه‌نجامده‌دات.
جێی باسه به‌رنامه‌ی “دوكۆمۆ” بۆ وه‌رگێڕان هێشتا له قۆناغی ئه‌زموونیدایه و له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ئاینده‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: خەندان
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.