ئەپڵ
25, ئازار 2019
ئەپڵ خزمەتگوزاری + Apple News ـی تایبەت بە گۆڤارەکان (Magazines) ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزاری + Apple News ـی ڕاگەیاند.
خزمەتگوزارییەکە تایبەتە بە گۆڤارەکان (Magazines). لە نێویدا 300 گۆڤاری جۆراوجۆر بوونی هەیە، بەشێک لەو گۆڤارە بەناوبانگانە: National Geographic، Popular Science ، New Yorker ، Vogue ، Rolling Stone و زیاتر.
بەژداریکردن بە پارەیە و پێویستە مانگانە 9.99$ بدرێت لە بەرامبەر بەکارهێنانیدا. خاوەن ڕووکارێکی سادەیە و پشتگیری لە بەرگی وێنەیی جوڵاو و ڤیدیۆی نێو گۆڤارەکان دەکات.
ئەپڵ ڕایگەیاند مانگانە زیاتر لە 5 ملیار بابەت و هەواڵ لە نێو ئەپی Apple News ـدا بڵاودەکرێنەوە، بەمەش ئەپەکە بووەتە خاوەن پلەی ئەپەکانی نێو چەشنی هەواڵەکان.
خزمەتگوزاری + Apple News لە ئەمڕۆوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بەردەست دەکرێت. لە نێو ئەپی Apple News ـی نێو ئایفۆن و ئاپیاد و ماکەکاندا بەکاردێت. لە کۆتایی ئەمساڵدا لە هەریەکە لە وڵاتانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئوستڕاڵیا بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.