کۆمپیوتەر 22, ئازار 2013

زنجیرەی شیکردنەوەی لیستە سەرەکییەکانی مایکرۆسۆفت وێرد ٢٠١٣ (لیستی Design)

سەرەتا چوونە ناو لیستى DESIGN زۆر سادەیە و ، وەکارى زۆر جوانى پێدەکرێت، بەڵام خەڵکى زیاتر بەرنامەى تر بەکاردەهێنن بۆ ئەو کارە دیزاینیەی کەدەیکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم لیستەیە تەواوی پێداویستییەکانمان بۆ جوانکاری کردن لەسەر پەڕە دەخاتە بەردەست و تۆی بەکارهێنەر دەتوانیت لێی سودمەندبیت، فەرموون باب بەیەکەوە بڕۆینە سەر باسی ئەم لستەیەش.
١_Themes بەکلیک کردن لەسەر دووگمەى Themes ئەوا چەند دیکۆر و ڕووکارێکى زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشى تێدایە، بەکلیک کردن لەسەر هەر یەکێکیان ئەوا ڕاستەوخۆ دێتە ناو نووسینەکە.
٢_ Colors واتە ڕەنگى Theme ەکان بە کلیک کردن لەسەر دووگمەى Colors ئەوا چەند ڕەنگێکى زۆر جوانى تێدایە بۆ نموونە ئەگەر کلیک مان لەسەر ڕەنگە کە کرد ئەوا ڕاستەوخۆ ڕەنگى Themeەکە گۆڕان کارى بە سەر دادێت.
٣_Fonts بەکلیک کردن لە سەر  Fonts  ئەوا چەند فۆنتێکى تێدایە بەکلیک کردن لەسەر هەر کامێکیان ئەوا گۆڕانکارى بەسەر  Font ەکەى پێشوتردا دێت .
[image src=”http://img191.imageshack.us/img191/7702/68560374.jpg” width=”600″ height=”150″ lightbox=”yes” align=”center”]
٤_  Paragraph Spacing واتە بۆ شایی نێوان هەموو نووسینى سەر پەڕەکە بەکلیک کردن لەسەر دووگمەى  Paragraph Spacing  ئەوا ئەو نووسینانەى نووسیوومانە ئەگەر نێوانى دێڕەکانى زۆر لە یەکتر یەوە دوربێت ئەوا ڕاستەوخۆ بۆمانى چاک دەکاتەوە و لەچەند بەشێک پێکهاتووە کە هەریەکەیان بە شێوەیەک دوورکەوتنەوەی نوسینەکان لەیەکتری ڕێک دەخات.
٥_Effects واتە کاریگەرى، ئەمەش زیاتر بۆئەوە بەکاردێت کاریگەریەکانى نووسینەکە زیاتر بکات مەبەستى لەوەیە کە بۆ ئەو نووسینەى کە هەمانە بەکلیک کردن لەسەر دووگمەى Effectsئەوا نموونەیەکى تێدایە بە کلیک کردنیان ئەو نووسینەى کەهەمانە گۆڕانکاری تێدادەکات.

٦_  Set as Default واتە جێگیرکردنی ئەو گۆڕانمارییانەی کە لە بشی دیزایندا دەیکەیت بۆ نمونە چەند گۆڕانکارییەکت کردووە و دەتەوێت ئەمە بۆ هەموو جارێک بەکاربیێت ئەوا بە کلیککردن لەم دوگمەیە گۆڕانکارییەکان جێگیر دەبن!.
٧_Watermark واتە نووسینى کاڵ(ئاوى) لە پشت نووسینەکانمان بەکلیک کردن لەسەر Watermark ئەوا بۆکسێک مان بۆ دەکرێتەوە چەند نموونەیەکى تێدایە، بۆنموونە یەکێکمان هەڵبژارد ئەوا لەخوارەوەى بۆکسە کە سێ هەڵبژاردەى داوە یەکەمیان پێویستى بە ئینتەرنێتە دووەم دانەشیان گۆڕینى نووسینى پشتى نووسینەکە و چەند گۆڕان کاریەکى تر، ، وە سێیەم هەڵبژاردە پێت دەڵێت  Watermark دەسڕیتەوە ئەگەر دەیسڕیتەوە کلیکى لێبکە وە بە پێچەوانەوەش ئەگەر نایسڕیتەوە دەسکارى مەکە!!. ئەوەى بەلاى بەکار هێنەر گرینگە هەڵبژاردەى دووەمە، ئەگەر کلیک مان لەسەرهەڵبژاردەى دووەم کرد ئەوا پەنەجەرەیەک دەبێتەوە ، ئەمەى لەم پەنجەرەیەدا گرینگە  لە Language  تا کۆتایى، Language  واتە زمان هەموو جۆرە زمانێکى داوە کام زمانەت ویست کلیک لە لەسەر ئەو بکە. Text مەبەستى لەوەیە کەئەو نووسینەى لە پشت نوسینەکەى ترەوە نووسیوتە ناوەکەى بگۆڕیت. Font واتە جۆرى نووسینەکە ، هەموو فۆنتەکان لە وێدا کۆبونەتەوە. Size واتە قەبارەى نووسینەکە بەگەورەتر یان بچوکتر. Color  واتە ڕەنگى ئەو نووسینەى کە لە پشتەوەى نوسینەکەى ترەوە نوسیومانە ڕەنگەکەى بگۆڕین .Layout  لەتەنیشت Layout ەوە دووهەڵبژاردەى داوە یەکەمیان پێت دەڵێت نوسینەکەى پشتەوە بەلارى دەهێڵیتەوە بەکلیک کردنى بۆمان جێبەجێ دەکات . دووەم هەڵبژاردەش پێت دەڵێت نوسینەکە بە ئاسۆیی دەهێڵیتەوە، بەکلیک کردنى بۆتى جێبەجێ دەکات.
٨_Page Color واتە ڕەنگى پەڕەکە بەکلیک کردن لەسەرى کۆمەڵێک ڕەنگى جۆراو جۆرى تێدایە کە ڕەنگی Themeـەکە دەگۆڕێت وبە ئارەزووی خۆمان یەکێکیان هەڵدەبژێرین.
٩_ Page Borders   واتە چوارچێوەى پەڕ، بە کلیک کردنى بۆکسێک دەبێتەوە لەناوئەم بەشەدا  Page Border هەڵدەبژێرین وەدواتر کەStyle مان هەڵبژارد چوارچێوەى مەبەست دیارى دەکەین وەدەتوانین چەند گۆڕانکاریەکەى ترى تێدا ئەنجامدەدەین وەکو ڕەنگى یان جۆرى و هتد.

تا لیستی داهاتوو هەر شاد و کامەران بن!

بۆچونی تۆ