هەواڵ 27, ئازار 2019

بە فەرمی ڕاگەیاندنی تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاری Observation

لە ماوەی ڕابردوودا و لە زنجیرەی یەکەمی چالاکیەکانی State of Playـدا ڤیدیۆیەکی نوێی یاری Observation نمایشکرا و پاشان لە ڕۆژی ڕابردوودا ستۆدیۆی گەشەپێدەری یاریەکە تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاریەکەی ڕاگەیاند، سەبارەت بە چیرۆکی یاریەکە ئەوا لە یاری Observationـدا تۆ کۆنتڕۆڵی ژیرییەکی دەستکرد دەکەیت بە ناوی سام و ئامانجی سەرەکیشت لە یاریەکەدا بریتییە لە پیشاندانی ڕێگای دروست بۆ Emma Fisher لە میانەی گەشتێکیدا بۆ دۆزینەوەی گروپێک لە کارمەندەکانی کە لە بارودۆخێکی ناڕووندا دیارنەماون لە بۆشایی ئاسماندا.

هەر بۆیە تۆ دەبیتە بەرپرسیاری یەکەم و سەرجەم کارەکان لە ژێر دەستی تۆدا بەڕێوە دەچێت، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی ئەوا یاری Observation بڕیارە لە بەرواری 21/5/2019ـدا ڕابگەیەنرێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر لە ڕێگای کۆگای Epic Games و هەروەها بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4ـیش.

تایبەتمەندیەکانی کارپێکردن:-

  • OS: Windows 7, 8, 8.1, 10 x64
  • CPU: Intel Core i3-3240 (2 * 3400) or equivalent | AMD FX-4300 (4 * 3800) or equivalent
  • (GPU: GeForce GT 640 (2048 MB) | Radeon HD 7750 (1024 MB
  • RAM: 4 GB
  • Storage: 12 GB

تایبەتمەندی پێشنیارکراو:-

  • OS: Windows 7, 8, 8.1, 10 x64
  • CPU: Intel Core i5-6600K (4 * 3500) or equivalent | AMD Ryzen 3 2200G (4 * 3500) or equivalent
  • (GPU: GeForce GTX 960 (4096 MB) | Radeon RX 570 (8192 MB
  • RAM: 8 GB
  • Storage: 12 GB
تاگەکان Observation
بۆچونی تۆ