ئینتەرنێت
28, ئازار 2019
ئینستەگرام سەرقاڵی زیادکردنی میلی کاتە بۆ ڤیدیۆکانی! بەخێربێیت 2005

بێگومان هەموومان دەزانین لەسەر ئینستەگرام کاتێک سەیری ڤیدیۆیەک دەکەیت، ئەوا هیچ بژاردەیەک نییە بۆ پاش و پێشکردنی ڤیدیۆکە، بەڵکو ناچاریت بە تەواوی سەیری بکەیت. تەنانەت ئەگەر لە ڤیدیۆکە نەگەیشتی یان ویستت کەمێک بیهێنیتەوە دواوە ناتوانیت و دەبێت لەسەرەتاوە سەیری بکەیتەوە.
بەڵام خۆشبەختانە لە دوایین وەشانی تاقیکاری ئەپی ئینستەگرام دەرکەوتووە کە ئینستەگرام سەرقاڵی تاقیکردنەوەی زیادکردنی میلی کاتە بۆ ڤیدیۆکانی بە شێوەیەک بتوانیت پاش و پێشی بخەیت و لەبەرئەوە دەمانەوێت بەخێرهاتنی ئینستەگرام بکەین بۆ ساڵی ٢٠٠٥. بینەری ڤیدیۆکە بن بۆ زانیاری زیاتر:
ئەمە هەرچەندە دەگوترێت ئەمە تەنانەت لە لای هەندێک لە تاقیکەرەوانی وەشانی تاقیکاریش دەرنەکەوتووە، لەبەرئەوە زیاتر بە تایبەتمەندیەک دەداندرێت کە وردە وردە بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکرێت و بەپێی تێپەڕبوونی کات بە هەمووان بگات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!