ئای ئۆ ئێس
29, ئازار 2019
لە کۆتایدا ئەپی ڤایبەر بە زیادکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) ـەوە بۆ iOS نوێکرایەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای ڤایبەر ئەپەکەی بە تایبەتمەندی دۆخی تاریک (Dark Mode) ـەوە نوێکردەوە، بەڵام بە تەنها بۆ Android. دوێنێ کۆمپانیاکە تایبەتمەندی دۆخی تاریکی بۆ ئەپەکەی لە iOS زیادکرد.
لە دواین وەشانی ئەپی ڤایبەردا بۆ iOS کە وەشانی 10.4 ـە، تایبەتمەندی دۆخی تاریکی لە خۆ گرتووە. لەگەڵ دۆخەکەدا دەتوانیت ئاسوودەتر لە شەودا گفتوگۆ ئەنجام بدەیت، چاوەکان لە زیان دەپارێزێت و شێوەیەکی جوان دەبەخشێت بە ئەو ئایفۆنانەی کە ڕوونماکانیان لە جۆری OLED ـە. چەند وێنەیەکی نێو ئەپەکە بە کاراکردنی دۆخی تاریک:
چۆنیەتی کاراکردنی دۆخەکە:
- کردنەوەی تابی More لە بەشی خوارەوەی ئەپەکە
- کردنەوەی بەشی Settings
- کردنەوەی بەشی Appearance
- هەڵکردنی دوگمەی Dark Mode
نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی Viber بۆ iOS
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.