ئامێرە هەمەجۆرەکان

کۆمپانیای Sega ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئامێری Genesis Mini ـی ئاشکراکرد

کۆمپانیای Sega ڕێکەوتی بەردەستکردنی نوێترین ئامێری تایبەت بە یارییە کلاسیکییەکانی بە ناوی Genesis Mini ـەوە ئاشکراکرد. ئامێرەکە بە 2 وەشانی جیاوازەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتی ژاپۆن بەردەست دەکرێت.

وەشانە ئەمریکییەکەی ئامێرەکە ناوی Genesis Mini دەبێت و وەشانە ژاپۆنییەکەش ناوی Mega Drive Mini دەبێت. بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئامێرەکە خاوەنی 40 یاری دەبێت. هەردوو وەشانی ئامێرەکە لە ڕێکەوتی 19 ـی 9 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێن. بە پێی پێگەی Kotaku، هەردوو وەشانی یارییەکە خاوەن یاری جیاواز دەبن. بەشێک لەو یارییانەی کە لە نێو وەشانی ژاپۆنی ئامێرەکە بوونیان دەبن: Castlevania Bloodlines ، Comix Zone ، Gunstar Heroes ، Madou Monogatari Ichi ، Powerball ، Puyo Puyo 2 ، Rent-a-Hero ، Shining Force ، Sonic 2 ، Space Harrier II.

هەروەها بەشێک لەو یارییانەی کە لە وەشانی ئەمریکی ئامێرەکەدا بوونیان دەبن: Altered Beast ، Castlevania: Bloodlines ، Comix Zone, Dr. Robotnik’s Mean Bean Machine ، Ecco the Dolphin ، Gunstar Heroes ، Shining Force ، Sonic The Hedgehog ، Space Harrier II ، ToeJam & Earl.

جیاوازی لە نێوان کۆنتڕۆڵی هەردوو وەشانەکەدا دەبێت، بە جۆرێک کە وەشانی ئەمریکی ئامێرەکە (Genesis Mini) خاوەن کۆنتڕۆڵی 3 دوگمەیی لە جۆری USB دەبێت و وەشانی ژاپۆنی ئامێرەکەش (Mega Drive Mini) خاوەن کۆنتڕۆڵی 6 دوگمەیی لە جۆری USB دەبێت.

نرخی وەشانی ئەمریکی ئامێرەکە (Genesis Mini) لە دەوروبەری 79.99$ ـدا دەبێت و نرخی وەشانە ژاپۆنییەکەشی (Mega Drive Mini) لە دەوروبەری 60$ ـدا دەبێت. لە ڕێکەوتی 19 ـی 9 ـی ئەمساڵدا بە بژاردەی 1 کۆنتڕۆڵی و 2 کۆنتڕۆڵی بەردەست دەکرێن.

پرسیار؛ یادگاریت لەگەڵ ئامێرەکانی Sega ـدا هەیە؟

سەرچاوە :

31 ئازار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936