10
ئەندرۆید 26, ئازار 2013 1 بۆچوون

هەردوو فەرهەنگی (ئەکادیمی و ڕۆژ)ی ئینگلیزی-کوردی و بەپێچەوانەوە بۆ ئەندرۆید دابگرە.

دوای سڵاوێکی گەرم، پێویستە ڕوونکردنەوەیەک بدەم کە ئەم دوو فەرهەنگە وەکو ئەپڵیکەیشنی سەربەخۆ نیینە و کەس دروستی نەکردوون وەکو ئەپڵیکەیشن بەڵام داتابەیسی هەردوو فەرهەنگەکە بە فۆڕماتی پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی StarDict هەنە و بە خۆشحاڵییەوە لە گووگڵ پلەی چەندان ئەپیڵکەیشنی نایاب و ناوازە هەنە بۆ خوێندنەوەی ئەم جۆرە داتابەیسانە یەکێک لەوانە ئەپێکە بە ناوی (Color Dict) کەیەکێک لە پێشکەوتوو ترین و نایاب ترین ئەپ بۆ خوێندنەوەی ئەم جۆرە داتابەیسانە. با زیاتر نەڕۆینە درێژەوە و ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە ئەم دوو فەرهەنگە هەریەکە هی بەڕێزان سەرکۆ قەسڵانی و ڕەگەز ڕانییەی ین و ئێمە لێرەوە سوپاسیان دەکەین بۆ گۆڕینی فەرهەنگەکەیان بۆ ئەم جۆرە داتابەیسە و خزمەتکردنیان بە زمانی شیرینی کوردی و بەروپیشبردنی ڕەوتی تەکنەلۆژیا لە کوردستان.

ئەم داتابەیسانە بە پاشگری (.Dict) و (.idx)ن و ئەو فایلانەی تر کە لەگەڵیانن تەنها بۆ جوانکاری پێشاندانی ناوەڕۆکی داتەبیسەکانن. بیرمان نەچێت فەرهەنگی ڕۆژەکە زیاتر لە ٣٥ هەزار وشەی لەخۆی گرتووە و ئەوەی ئەکادیمیەکە زیاتر لە ٥٥ هەزار وشە.
بەڕێزان بۆئەوەی بتوانن هەردوو فەرهەنگەکە بەکاربهێنن پێویستە ئەم ئەپە دابگرن بەناوی Color Dict:
لێرەوە لە گووگڵ پلەی:
download button

یان لێرەوە ڕاستەوخۆ دایبگرن:
download button

پاش داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە و دابەزاندنی لەناو مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت،ئەوا پێویستە ئەم دوو فایلە زیپە لەخوارەوە دابگریت کە یەکەمییان فەرهەنگی ڕۆژەکەیە و ئەویتریان فەرهەنگی ئەکادیمیەکە:
داتابەیسی فەرهەنگی ڕۆژ کلیک بکە بۆ داگرتن
داتابەیسی فەرهەنگی ئەکادیمی کلیک بکە بۆ داگرتن

دوای ئەوەی هەردوو فایلەکەت داگرتن فایلەکانی ناویان دەربهێنن و بیانکەنە ناو مۆبایلەکەتان بەڵام برتان نەچێت بۆ ناو ئەم فۆڵدەرە(Dictdata) ئەگەر فۆڵدەرەکە نەبوو بەرنامەی Color Dictـکە جارێک بکەرەوە دەبینیت فۆڵدەرەکە زیاد دەبێـت و تۆش فایلەکانی ناو هەردوو ئەو فایلەی داتگرتوون بیانکەرە ناوییەوە و ئێستا پیرۆزە بویتە خاوەنی هەردوو فەرهەنگ وئێستا Color Dict بکەرەوە کاتێکی خۆش لەگەڵ هەردوو فەرهەنگ بەسەر ببە.

ئەوەش ڤیدیۆیەک لە چۆنییەتی بەکارهێنانی و دامەزراندنی:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=oMT_cTzaiiE[/youtube]

ئەمەش دوو دیمەن لە Color Dict بە هەردوو فەرهەنگەوە:

سەرفراز و سەرکەوتووبن!

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ