10
هەواڵ 3, نیسان 2019

نێنتێندۆ لە پلانیدایە مۆبایلێکی تایبەت بە یاری ڕابگەیەنێت

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای نێنتێندۆ خاوەنی سەکۆی تایبەت بە یاری نێنتێندۆ سویچە، لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک لە ماڵپەڕەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە ئەگەر هەیە کۆمپانیای ناوبراو بێتە نێو جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان و مۆبایلێکی تایبەت بە یاری ڕابگەیەنێت، لە ڕاپۆرتەکانیشدا ئاماژە بەوە دراوە کۆمپانیای ناوبراو لە ئێستادا پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی پێشووی لە بارەی هاتنی بۆ نێو بازاڕی مۆبایلەکان دەکات بە شێوەیەک لە پێشووتر ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە و پشت گوێی خست.

بەڵام لە ئێستادا وا دیارە کۆمپانیای ناوبراو لە پلانیدایە شێوازی کارکردنی بگۆڕێت، سەبارەت بە مۆبایلەکەی کۆمپانیای ناوبراو ئەوا پێدەچێت ئامێرەکە توانای پەیوەستکردنی هەبێت لەگەڵ سەکۆی نێنتێندۆ سویچدا، سەرەڕای ئەوەش بڕیارە کۆمپانیا ئامڕازی پێویست بۆ گەشەپێدەران بەردەست بکات هەتاوەکو بتوانن یاریەکانیان لەگەڵ هەردوو ئامێرەکە بگونجێنن، هەر لەم بارەوە هەواڵی دیکەش هەیە سەبارەت بەوەی کۆمپانیای نێنتێندۆ دەیەوێت مۆبایلێکی ئاست مامناوەندیش ڕابگەیەنێت واتە مۆبایلەکە تایبەت نابێت بە یاریکردن.

بۆچونی تۆ