ئینتەرنێت 27, ئازار 2013

فەیسبووک تایبەتمەندی Reply لەسەر Commentـەکان بۆ پەڕەکانی زیاد دەکات.

لە ماوەڕ ڕابردوودا و لە هەوڵێکدا ئاماژەمان بەوەدا کە فەیسووک تایبەتمەندی وەڵام بۆ Commentـەکان زیاد دەکات! ئەوەتا لە کۆتایدا و ئێستا خاوەن پەڕەکان لە فەیسووک دەتوانن ئەم تایبتمەندییە بۆ پەڕەکانیان زیادبکەن و ئەویش کاتێک لەسەرەوەی پەڕەکانیان کلیک لە Edit Page بکەن و پاشان Manage Permissions کلیک بکەن لەدوای ئەوە لەبەشی خوارەوەی ئەم بەشە ڕاستێک لە تەنیشت ئەم نوسراوە بدەن بۆ چالاککردنی (Allow replies to comments on my Page.). دوای چالاککردنی و لەمەودوا لەسەر هەر بابەتێک کە تۆ لەسەر پەڕەکە بڵاوی دەکەیتەوە لە تەنیش هەر Comment ێک Reply دەبینیت.

شایەنی باسە ئەم تایبەت مەندییە تا ١ی ئابی ئەمساڵ دەبێت بۆ تەواوی پەڕەکانی فەیسبووک دەست کەوتووبێت و هەمویان بتوانن بۆ پەڕەکانیانی زیاد بکەن. بیرمان نەچێت ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لەسەر کۆمپیوتەرەکان دەردەکەوێت و لەسەر مۆبایل و تابلێتەکان جارێک نەکەوتۆتە گەڕ.

سەرچاوە TechCrunch

بۆچونی تۆ