ئەندرۆید
4, نیسان 2019
گووگڵ وەشانی دووەمی تاقیکاری لە Android Q بڵاوکردەوە

لە دوای کەمتر لە مانگێک لە یەکەم وەشانی تاقیکاری لە ئەندرۆید کیو، ئەمڕۆ گووگڵ وەشانی دووەمی تاقیکاری Beta 2ی لە ئەندرۆید ١٠ بەردەست کرد.
هەروەکو هەمیشە، ئەم وەشانە زیاتر جەختی کردووە لە چاکسازی و چارەسەرکردنی هەڵەکان کە لە وەشانی پێشتر هەبوون بە مەبەستی جێگیرترکردنی بۆ ئیشکردن و گونجاندنی لەگەڵ کاری ئاسایی ڕۆژانە.
هەروەها ئەم وەشانە پشتگیری لە Chat Bubble دەرپەڕیووەکانی سەر ڕوونما دەکات بۆ وەڵامدانەوەی نۆتیفیکەیشن واتە ئاگاهییەکان بەبێ چوونە ناو ئەپەکە. ئەمە لەسەر شێوەی Chat Headsـی مێسنجەرە لەسەر ئەندرۆید. هەروەک ئەم وەشانە پشتگیری لە شاردنەوەی نۆتیفیکەیشنەکان دەکات بە بردنی بۆ لای چەپ یان ڕاست. ئەمە و گۆڕانکاری لە شێوەی میلی پاتری و دەنگ و میوزیک لەسەر مۆبایلەکانی پیکسڵ.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، گووگڵ دووپاتی کردووەتەوە کە ٥ بۆ ٦ وەشانی تاقیکاری بەردەست دەکرێن پێش وەشانی فەرمی و کۆتایی کە لەوەیە بکەوێتە مانگی ٨ یان ٩ی ئەم ساڵ.
دەتوانن زانیاری پتر لە بەستەری سەرچاوە لە خوارەوە بخوێننەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!