مایکرۆسۆفت 4, نیسان 2019

مایکڕۆسۆفت بە فەرمی Windows 10 May 2019 Update ڕاگەیاند

بەڵێ بوو بە فەرمی و مایکڕۆسۆفت ڕایگەیاند وەشانی نوێی ویندۆز ١٠ ناوی Windows 10 May 2019 Update دەبێت. لە ڕاستیدا ئەم وەشانە سەرەکییە ناوی (19H1)ـی لێندرابوو لە ماوەی تاقیکردنەوەی لەگەڵ بەشداربووانی ویندۆز ئینسایدەر، و هەروەها هەڵبژاردنی مانگی ٥ واتە May لە لایەن مایکڕۆسۆفتەوە، وا دیارە کاتێکی زیاتریان پێویستە بۆ بەردەستکردنی ئەم وەشانە نوێیەی ویندۆز ١٠ بۆ گشت بەکارهێنەرانیان، ئەگەرنا چاوەڕوان دەکرا ناوی Winodws 10 April Update لەم وەشانە بندرێت.

وەشانی Windows 10 May 2019 Update لە هەفتەی داهاتوو لەسەر بازنەی ڕاگەیاندنی وەشانە تاقیکارییەکان Release Preview ring بۆ بەشداربووانی ویندۆز ئینسایدەر بەردەست دەبێت، بەڵام مایکڕۆسۆفت ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە وەشانی کۆتایی لە مانگی ٥ بە شێوەی هەنگاو هەنگاو بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەکەن.

شایەنی باسە لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەرچاو کراون. بۆ نمونە دەستبەسەرداگرتنی زیاتری نوێکردنەوەکان واتە ئەپدەیتەکان، بۆ نمونە، دواخستنیان بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ. هەروەک کاتەکانی جێگیرکردنی نوێکردنەوەکانی ڕێکترخستووە بۆ ئەوەی ویندۆز باشترین کات هەڵبژێرێت بۆ جێگیرکردنی وەشانی نوێ لە کاتی بەردەست بوونی.

هەروەک ئەم وەشانە گۆڕانکاری زۆری لە Start menu ،Action Center ،Settings، و هەروەها نوێترین ڕووکاری ڕووناک و ویندۆز ساندبۆکس و چەندین تایبەتمەندی و چاکسازی تریش.

بێگومان لەگەڵ بەردەست بوونی دەتوانن لە بەشی Updateـی ویندۆز بە کرتەکردن لە Check for Updates کۆمپیتوتەرەکەت نوێ بکەیتەوە. لە ئێستادا وەکو هەمووان ئارامگرتنمان لەسەرە تا ئەو کاتەی وەکو هەر یەکێک وەشانە نوێکەمان پێ دەگات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ