هەواڵ
27, ئازار 2013
مایکرۆسۆفت جەخت لە پڕۆژەی “بلو” دەکاتەوە ویەکەم وێنەی لە مانگی حوزەیران دەوەشێندرێت.

مایکرۆسۆفت جەختی کردەوە کە لە ئێستادا ئەوان سەرقاڵی کاکردنن لەسەر کۆمەڵێك چاکسازی لە ویندۆز ٨ و ئەم پڕۆژەیەشیان ناو ناوە پرۆژەی “بلو.” لە ڕاستیدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕەتیکردەوە لە پێدانی ورەدەکاری زیاتر سەبارەت بەم پرۆژەیە. تەنها فرانک شۆ جێگری سەرۆک لە مایکرۆسۆفت نەبێت لە سەر سەکۆی فەرمی کۆمپانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆژەی بلو پەیوەستە بە سیستەمێکی کارگێری کە لەسەر ئامێری جۆراوجۆر کاردەکات هەر لە مۆبایلە هۆشمەندەکان تا کۆمپیوتەرەکان.
شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە یەکەم وەشانی ئەزموونی لە ٢٧ و ٢٨ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە سەنتەری مۆسکۆن لە کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەندرێت. وە پشیبینی دەکرێت وەشانی تەواوی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بوەشێنردێت و بە بڵاوکردنەوەی سییستەمێکی کارگێری هەوری بەناوی ویندۆز ئازور.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!