هەواڵ 4, نیسان 2019

وەشانی 8.20 لە یاری فۆرتنایت ئێستا بەردەست بۆ هەمووان

 

لە ماوەی ڕابردوودا یاری Fortnite وەشانی ژمارە 8.20ـی لێ بڵاوکرایەوە و تیایدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە یاریەکە ئەنجامدرا و ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین گۆڕانکاریەکانی نوێکاری ئەم جارەی یاری Fortniteـە.

گرنگترین نوێکاریەکان:-

  • زیادکردنی چەکی BOOM Bow، وەک لە ناوەکەیدا دیارە ئەم چەکە نوێیە کەوانێکە لە ڕێگایەوە یاریکەر دەتوانێت تیری تەقەمەنی یاخود تیرێک کە دەتەقێتەوە بەکاربهێنێت، هەروەها کەوانەکە هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی فیشەکەکانی چەکی Shotgun بە واتای ئەوەی ئەگەر ئەگەر تیرەکە بتەقێنیت بە یاریەکەرێکدا ئەوا ڕێژەی 15 لە خوێنەکەی کەم دەبێتەوە بەڵام ئەگەر تیرەکە ڕەوانەی سەر بکەیت ئەوا ڕێژەی 30 لە خوێنی بەکارهێنەرەکە کەم دەکاتەوە، هەروەها ئەگەر هەندێک چاوەڕێ بکەیت پاشان تیرەکە بتەقێنیت ئەوا هێزێکی زیاتری بۆ دروست دەبێت و وای لێدەکات ڕاستەوخۆ پاش تەقاندی ڕێژەی 100 لە خوێنی بەرامبەر کەم بکاتەوە
  • گەڕانەوەی دۆخی Sniper Shootout
  • بەهێزکردنی بیبەر لە نێو یاریەکەدا، بە شێوەیەک پێشووتر خێرایی بەکارهێنەری بۆ لە سەدا 20% زیاد دەکرد و ماوەکەشی تەنها 10 چرکە بوو بەڵام ئێستا خێراییەکەت زیاد دەکات بە ڕێژەی لە سەدا 40% و ماوەکەشی هەتاوەکو 20 چرکەیە

تێبینی:-

  • نوێکاریەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران و پێویستیش ناکات هیچ نوێکاریەک دابگریت چونکە ڕاستەوخۆ بە چوونە نێو یاریەکەوە هەموو گۆڕانکاریەکان زیاد بوون.
تاگەکان Fortnite
بۆچونی تۆ